چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

کەماڵ شەریفی زیندانی سیاسی کورد تووشی جەڵدەی دڵ بووە

کەماڵ شەریفی چالاکی سیاسی خەڵکى شاری سەقز کە نزیکەى ١٢ ساڵە بێ مافى پشوو و مەرەخەسى لە زینداندا راگیراوە، بە هۆى جەڵدەی دڵەوە برایە نەخۆشخانەیەکى شارى میناب.

بنەماڵەی ناوبراو رایانگەیاندووە کە، پاش بردنى کەماڵ شەریفى بۆ نەخۆشخانە، دەرکەوتووە کە بە هۆى سەمپاشى بەندەکانەوە تووشى ژەهراویبوون بووە و دواى هەموو تاقیکردنەوە و نەوار وەرگرتنى دڵ، دەرکەوتووە کە ناوبراو تووشى جەڵدەى دڵ بووە و بۆ ماوەى چوار ڕۆژ لە بەشى سی.سی.یووى نەخۆشخانەى ئەبولفەزلى میناب خەوێنراوە.

شێوەی بردن و هێشتنەوەى کەماڵ شەریفی لە نەخۆشخانە، زۆر نائینسانیانە بووە، بە شێوەیەک کە هەردوو دەست و پێیان بە دەستبەند بەستووە بە تەختى نەخۆشخانەکەوە و ئەمەش واى کردووە کە ئەندامانى نەخۆشخانەکە تووڕە بن لەم کارەی ھێزەکانی رژیم.

کەماڵ شەریفى ھاوڵاتیی خەڵکی شاری سەقز و تەمەنى ٤٨ ساڵە و ساڵى ٢٠٠٨ى زایینى لە لایەن سپاى پاسدارانەوە دەستگیر و هەمان ساڵ لە لقى یەکى دادگاى ئینقلابی سەقز بە سەرۆکایەتى قازى شایق، لە دادگاییەکى ٥ خوولەکیدا بە تۆمەتى ئەندامبوون لە حیزبی کوردستانى بە ٣٠ ساڵ زیندانى سزا درا و تا ئێستا ١٢ ساڵى زیندانییەکەى بڕیوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …