شه‌ممه‌ 2 تشرینی دووه‌م 2024

هەواڵ

چالاکێکی مەدەنی لە کرماشان دەستگیر کرا

دوای دەربرینی ناڕزایەتی شاڕۆمەندانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دژی کوژرانی سیستماتیکی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە نیزامی‌و ئەمنیەتییەکانی رژیم لە کوردستان، شەپۆڵیکی ناڕزایەتی هەموو شارەکانی کوردستانی گرتەوەو رژیمیش دەستی داوەتە گرتنی چالاکانی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان.

زۆرتر بخوێنەوە »

سنە: سێ کەس لە گیراوەکانی خۆپیشاندانەکەی 15ی خەرمانان ئازادی کران

بە پێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەییشتوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ کەس لە گیراوەکانی خۆپیشاندانەکەی رۆژی رابردووی شاری سنە کە بۆ پشتگیری لە کۆڵبەرانی شاری بانە لە مەیدانی “اقبال” کۆببونەوە، ئازاد کراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

هێزە نیزامیەکان لە سنووری شاری سەقز تەقە لە کاسبکارێکی کورد دەکەن

لە شاری سەقز، هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران تەقە لە کاسبکارێکی کورد دەکەن‌و دواتریش بە توندی شکنجەی دەکەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەیان کەس لە شارەکانی سنە، سەقزو بانە دەستگیر کراون

هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە شاری سنە زیاتر لە 20 کەسیا دەستگیر کردوەو گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار، هەروەها لە شاری بانەش زیاتر لە 22 کەس دەستگیر کراون کە 18 کەسیان ئازاد کراوەو چوار کەسی دیکەیان هێشتا هەر لە ژێر لێپرسینەوەدان‌و لە شاری سەقزیش زیاتر لە 8 کەس دەسگیر کراون کە تا ئێستە چارەنووسیان نادیارە.

زۆرتر بخوێنەوە »

پیرانشار: تەقە لە کۆڵبەران دەکرێت

هێزە نیزامییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانی پیرانشارو هەورامان زیاتر لە ٥ ئەسپی کۆڵبەران دەکوژن‌و ٣٥ ئەسپی دیکەی کاسبکاران لەگەڵ خۆیان دەبەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

وەزیری دەرەوەی ئێران: سەربەخۆیی كوردستان مەترسییەكی گەورەیە بۆ ناوچەکە

وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لە میانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ  تەلەفزیۆنی مەیادین دەڵێت: پرسی رێفرئەندوم هەرەشەیەکی سەرەکییە بۆ هەمووان‌و هەر جۆرە ئال‌و گۆڕێک لە ناوچەکە تەنها هەڕەشەیە بۆ وڵاتانی دەوروبەر.

زۆرتر بخوێنەوە »

سەقز: ” ئەمڕۆ بۆ پشتگیری لە بانە ماندەگرێ

بە پێی ئەو راگەیێندراوەی بە دەست زاگرۆس پوست گەیشتوە، چالاکانی مەدەنی شاری سەقز داوا لە خەڵکی ئەو شارە دەکەن، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی‌و پشتگیری خەڵکی بانە بازاریەکان دووکان دابخەن‌و مووچەخۆران نەچنە سەر کارەکانیان.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو کۆڵبەر لە سنووری مەریوان کەوتنە خوارەوە

بە پێی ئەو هەواڵەی بە دەست زاگرۆس پوست گەیشتوە، شەوی رابردوو رێکەوتی 13ی خەرمانان لە سنووری هەورامان دوو کۆڵبەر لە نزیک سنوور دەکەونە خوارەوەو دواتر لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری مەریوان.

زۆرتر بخوێنەوە »

راگەیاندنی چالاکانی مەدەنی مەریوان بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی خەڵکی بانە

راگەیاندنی چالاکانی مەدەنی مەریوان بۆ  پشتیوانی لە مانگرتنی خەڵکی بانە دەڵێت: سبەی چوار شەممە 15ی خەرمانان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی شاری بانە دوکان‌و بازاڕەکانتان دابخەن‌و کاتژمێر دەی سەرلەبەیانی لەبەر فەرمانداری شاری مەریوان کۆببنەوەو بەو شێوازە مەدەنیانە ناڕەزایەتی خۆتان دەرببڕن. ئەمەش دەقی راگەیاندنەکە: راگەیاندنی چالاکانی مەدەنی مەریوان بۆ  پشتیوانی لە مانگرتنی خەڵکی بانە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کاسبکاران و بازاڕیانی چاو نەترس …

زۆرتر بخوێنەوە »

هێرش کرایە سەر فەرمانداری بانە

کۆبوونەوەی ناڕزایەتی شارۆمەندانی بانە لە بەرانبەر فەرمانداری ئەو شارە درێژەی هەیەو دەیان کەس لە خەڵکی ناڕازی چوونەتە ناو باڵەخانەی فەرماندارییەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دژی كوشتنی كۆڵبەران خەڵكی ناڕازی لەبەردەم شارەداری بانە كۆبوونەوە

سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە 13ی خەرمانان، دووكۆڵبەر لەناوچەی بانە بە گوللەی هێزەكانی رژیم گیانیان لەدەستدا‌و ژمارەیەك لەخەڵكی ئەو شارەش بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە سیاسەتەكانی رژیم‌و كوشتنی كۆڵبەران لەبەردەم فەرمانداری بانە كۆبوونەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران هەرەشە لە کۆڵبەران دەکەن

هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران کۆڵبەرانی ناوچەی هەورامانیان بانگهێشت کردوەو هەرەشەیان لێکردون‌و پێیان راگەیاندون کە بۆیان نییە هاتووچۆی سنوورەکان بکەن‌.

زۆرتر بخوێنەوە »

زیاتر لە 300 هەڵسوڕاوی رۆژهەڵاتی كوردستان پشتیوانی لە ریفراندۆم دەكەن

زیاتر لە 300 چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەڵمەتێکی پشتیوانییان بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەست پێکرد و بەم بۆنەیەوە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »