سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران هەرەشە لە کۆڵبەران دەکەن

هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران کۆڵبەرانی ناوچەی هەورامانیان بانگهێشت کردوەو هەرەشەیان لێکردون‌و پێیان راگەیاندون کە بۆیان نییە هاتووچۆی سنوورەکان بکەن‌.

هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران بە کۆڵبەرانیان راگەیاندوە کە لە وادەی رێفرئەندوم‌و دوای رێفرئەندوم ئەوان سنوورەکانی خۆیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دادخەن‌و لە ئەگەری دیتنی کۆڵبەران ئەوا هێزە نیزامیەکان تەقە لە کۆڵبەران دەکەن.

هەروەها هێزە نیزامیەکان بە کۆڵبەرانیان راگەیاندوە لە ئەگەری پابەندنەبوونی کۆڵبەران بە وتەکانی ئەوان، ئەوا بە توندی لەگەڵیان هەلسووکەوت دەکرێت‌و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئازارو ئەزیەتی کۆڵبەران لەو ناوچە زۆر زیادی کردوەو رۆژ نییە تەقە لە کۆڵەبەرێک نەکرێت.

حەوتووی رابردووش هێزەکانی سپای پاسداران سنووری هەورامانیان داخست و کۆڵبەرانیان خستە ژێر گەمارۆی خۆیانەوە
لەو پەیوەندییەدا، له سەرەتای ئەم حەوتوویە، هێزەکانی سپای پاسداران لە هەوڵێکدا سنووری هەورامانیان لە سەر کۆڵبەرەکان داخست و کۆڵبەرانیان خستە ژێر گەمارۆی خۆیانەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە رۆژانە لاوان‌و کاسبکارانی کورد بە هۆکاری جۆراوجۆر لە ناوچە سنووریەکان وەکوو” مین، تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیم‌و … گیان لە دەست دەدەن.

شایانی باسە کە هەلس‌وکەوتی هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە ناوچەکە بۆەتە هۆی ئەوەی کە کاسبکاران‌و کۆڵبەرانی کورد بە ترس‌و دڵەڕاوکێ‌و گومانەوە ژیانی رۆژانەی خۆیان بەرنەسەرو ئەمەش وایکردوە کە کۆڵبەران‌و کاسبکارانی کورد رۆژانە توشی دەیان گرفت ببنەوەو رۆژ نییە کۆڵبەرێک یان کاسبکارێکی کورد لەلایەن ئەو هێزانەوە تەقە لە خۆیان یان هێسرەکانیان نەکرێت‌و نەکوژرێن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …