هه‌ینی 22 ئه‌یلول 2017
ماڵەوە / کوردستان / هێرش کرایە سەر فەرمانداری بانە

هێرش کرایە سەر فەرمانداری بانە

کۆبوونەوەی ناڕزایەتی شارۆمەندانی بانە لە بەرانبەر فەرمانداری ئەو شارە درێژەی هەیەو دەیان کەس لە خەڵکی ناڕازی چوونەتە ناو باڵەخانەی فەرماندارییەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی خەرمانان، خەڵکی بانە بۆ دژایەتی دەربرین بە دژی گیانبەختکردنی دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری بانە دەستیان دایە مانگرتن‌و خەڵک رژانە سەر شەقامەکان‌و ماشینەکانی فەرمانداری لەلایەن خەڵکەوە ئاگریان تێبەرداو کۆمەڵێک لە خەڵک چوونە ناو باڵەخانەی فەرماندارییەوە.

هەروەها دەیان کەس لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمەوە دەستگیر و چەندین کەسی دیکە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیم بە توندی بریندار کراون.

شایانی باسە هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە شاری بانە حکومەت نیزامییان راگەیاندوە.

بابەتی هاوپۆل

ئێران: 8 سەربازی کورد لە ماوەی دوو مانگدا کوژراون

سەربازێکی کورد بە ناوی “تەوحید شەهلایی” خەڵکی شاری کامیاران بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.