پێنج شه‌ممه‌ 24 كانونی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان (پەڕە 4)

کوردستان

بریندار بوونی دوو کاسبکاری کورد لە سنووری شاری بانە

دوو کاسبکاری کورد لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بریندار کراون و دوایی بۆ نەخۆشخانەی شاری سلێمانی گوازرانەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

چارەنووسی مامۆستایانی دەستبەسەر کراو

له‌ ئه‌نجامی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری مامۆستایانی ئێران له‌ ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زیاتر لە ١٣ مامۆستا له‌ پارێزگاکانی کوردستان، خوراسانی شۆمالی، مه‌ركه‌زی، فارس،  و خوزستان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمەوە‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

بێبه‌ری كردنی به‌ندكراوێكی کورد له‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی

هاوڵاتیەرکی خەڵکی شاری پیرانشار کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگیراوه‌، بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشیی ڕۆماتیزم، لە چارەسەری پزیشکی بێبەری کراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

نادیار ی چارەنووسی مامۆستایەکی دەستبەسەر کراو لە دیواندەرە

ڕۆژی ٢١ی خەزەڵوەر مامۆستایەکی خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە و چارە نووسی نادیارە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، مامۆستایەکی کورد بە ناوی ئومید شامحەمەدی، خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە. شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران دەستبەسەرکردنی ئەم مامۆستایە …

زۆرتر بخوێنەوە »

بەردەوامی مانگرتنی مامۆستایان لە کوردستان و ئێران

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣ی خەزەڵوەر مامۆستایان بۆ دووهەمین ڕۆژ لە سەر داوا و بانگهێشتی “شوڕای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوی فه‌رهه‌نگییانی ئێران”،دەستیان دایە مناگرتن و لە چوون بۆ سەر کلاسی دەرس خۆیان بووارد.

زۆرتر بخوێنەوە »

کرێکارانی “وەرزی” شارەداری شاری سنە لە سەر کارەکەیان درکران

ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداریی شارەداری شاری سنە، كه‌ به‌ شێوه‌ی “وەرزی” لە شارەداری کاریان دەکرد لە ماوه‌ی چەند ڕۆژی رابردوودا، لە سەر کاره‌كانیان دەرکراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاکێکی کرێکاری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئینتیزامی شاری سنە کرا

چالاکێکی کرێکاری کورد خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی  ئیتلاعاتی ئیمنتیزامی ڕژیم لە شاری سنە کرا و دەبێت خۆی بەو ناوەندە بناسێنێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

پاش ساڵێک، دۆخی نالەباری بۆمەلەرزە لێدراوانی کرماشان

لە دوایی تێپەڕ بوونی ساڵێک بەسەر بۆمەلەرزەی پارێزگای کرماشان، زیان‌لێکەوتووان و لێقەوماوانی ئەو کارەساتە لە دۆخێکی خراپ و نالەباردا ژیان بەسەر دەبەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

مانگرتنی کرێکارانی ئوتوبانی سەقز،بۆکان

کرێکارانی پرۆژەی ئوتوبانی سەقز ـــ بۆکان، سه‌رله‌نوێی لە بەرامبەر به‌ نەدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان لە لایەن خاوەنکارەوە، كۆبوونه‌وەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد‌.

زۆرتر بخوێنەوە »

فێرکردنی زمانی کوردی مێرمنداڵان و لاوان لە لایەن کچێکی سەقزی

کچە شاعێرێکی کورد خەڵکی شاری سەقز، بۆ فێر کردنی زمانی کوردی مێرمناڵان و لاوانی ئاوایی قەڵاگا سەربە ناوچەی شاری سەقز، لە مزگەوتی ئەو ئاواییە بە شێوەی خۆڕسک کلاسی فێر بوونی زمانی کوردی بەڕێوە برد.

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژران وبرینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ی مەریوان، ورمێ و سه‌ڵماس

ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شارەکانی مەریوان، ورمێ و سەڵماس، دەکەونە بەردەسڕێژی گوللەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم و  دوو کۆڵبەر بە قورسی بریندار دەبن وکۆڵبەرێکی دیکەش گیانی لە دەست دەدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی بەر بوونەوە لە بەرزایی

کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری سەردەشت لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە بەرزایی بەردەبێتەوە و گیانی لە دەست دەدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

مانگرتن له‌ خواردنی كرێكارانی په‌یمانی پێترۆشیمی بێستوون

کرێکارانی گرێبەستیی پێترۆشیمی بێستوون بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن مانیان لە خواردن گرتووە و خوازیاری جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان له‌ده‌ستدانی كاسبكارێكی دیکە به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

کاسبکارێکی خەڵکی شاری کامیاران لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە شاری ئەهواز گیانی لە دەستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

نادیار بوونی چارە نووسی دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە

دوو هاوڵاتی لاوی خەڵکی شاری سنە لە سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و تا ئێستا چارە نووسیان نادیارە.

زۆرتر بخوێنەوە »