پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

  دەستگیرکردنی ژنێکی دووگیان لە پیرانشار

رۆژی پێنجشەممە ۲۲ی ڕەزبەر، ژنێک بە ناوی “سۆعدا خەدیرزادە”، کچی ڕەحیم و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر و پاشان ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کردووە.

سۆعدا خەدیرزادە دووگیانە و پێویستیی بە چاوەدێریی تایبەتی پزیشکییەوە هەیە.

“ئەو هاووڵاتییە پاش دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، لە چاوەدێریی تایبەت بۆ ژنانی دووگیان هەروەها لە دەسپێراگەیشن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە، بێبەرێ کراوە”.

سۆعدا خەدیرزادە، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …