یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ئازار 2024

گیانلەدەستانی کرێکارێک بەھۆی رووداوی کار لە سەردەشت

رۆژی شەممە ٦ی سەرماوەز، کرێکارێکی سەردەشتی لە کاتی خاوێنکردنەوەی پاڵاوگەی ئاو و ئاوەڕۆی شاری مەهاباد، بەهۆی بەربوونەوە بۆ نێو “لاگون” گیانی لەدەست دا.

شوناسی ئەو کرێکارە “سەلاح خالیدی” کوڕی “سەعید”، ھاوسەری ھەیە و باوکی سێ منداڵ و خەڵکی شاری سەردەشتە.

ناوبراو کرێکاری بەشی پاڵاوگەی ئاو و ئاوەڕۆی شاری مەهاباد بووە و لە کاتی خاوێنکردنەوەی “لاگون” تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

“سەلاح خالیدی” پاش ئەو ڕووداوە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “خومەینی” لە شاری مەهاباد کرا، بەڵام بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە پاش چەند کاتژمێر لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست دا.

نەبوونی ئیمەنیی کار، نەبوونی کەلوپەلی ستاندارد، ئەستەمبوونی کار و ماندووبوونی کرێکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی قوربانیبوونی کرێکاران لە کاتی کارکردنە و بەهۆی بیمەنەبوونی ئەو کرێکارانە، بنەماڵەکانیان لەگەڵ کێشەی جیددی بەرەوڕوو دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …