سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

دەستگیر کردنی چینی شەریفی بۆکانی

ھێزە ئەمنییەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی، “چینی شەریفی بۆکانی”، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری بۆکانیان دەستگیرکردووە.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٠ ئەم هەواڵەی لەسەر زاری “ڕەزا شەریفی بۆکانی”ی برایەوە بڵاوکردەوە.

ڕەزا شەریفی بۆکانی وتوویەتی، هێزە ئەمنییەکان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ بەبێ بڕیاری دادگا چوونەتە ماڵی خوشکەکەی لە بۆکان و دەستگیریان کردووە.

شەریفی بۆکانی هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، کە سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٨ کاتژمێر بەسەر دەستگیربوونی خوشکەکەیدا، هێشتا ڕێگەی پێنەدراوە هیچ پەیوەندییەک بە دەرەوە بکات و بنەماڵەکەی بێ‌ئاگان سەبارەت بە حاڵی.

پێشتر ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، “عومەر شەریفی بۆکانی”، زیندانی سیاسیی پێشوو و باوکی چینی بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی شاری قەلعەحەسەنخان (شەهرەکی قودس)ی سەر بە تاران دەستگیر کرابوو و پاش ڕۆژێک ئازادکرابوو.

ڕەزا شەریفی بۆکانی، چالاکی مەدەنی کورد و برای چینیش ساڵی ١٣٧٩ بەتۆمەتی ئەندامێتیی حزبێکی کوردستانی بە پێنج ساڵ زیندان سزا دراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …