دوو شه‌ممه‌ 6 ئایار 2024

مافی مرۆڤ

ئازادکردنی ۵ ھاووڵاتی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە

۵ هاووڵاتیی دەستگیر کراوی خەڵکی شاری سەقز دوای مانگێک راگیران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران. چەند رۆژ پێش ئێستا، ۵ هاووڵاتیی دەستگیر کراوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ”عەلی قادری، ئارمیا ڕەنجبەری، هێمن کەریمی” و دوو برا بە ناوەکانی ”هیوا ئەمینی و وریا ئەمینی“ دوای مانگێک راگیران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هەر کامەیان بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

کووژرانی و بریندار بوونی ۳ کۆڵبەر بە دەستی ھێزەکانی رژیمی تورکیە

ئێوارەی دوێنێ شەممە ٢٢ی خەرمانان لە شوێنێک بەناوی ساری چیمەن کە دەکەوێتە سنوری نێوان چاڵدوران لە رۆژھەڵات کوردستان و باکووری کوردستان، هێزە چەکدارەکانی رژیمێ تورکیە تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی شەهرام محەمەدی عەلەم هولی ۲٤ ساڵە خەڵکی ئاوایی عیسا کەندی گیانی بەختکردووە، هەروها ٢ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون. شایانی باسە، تا ئێستا ناسناوی یەکێک لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر کردنی چەند ھاووڵاتیەکی خەڵکی مەریوان

ھیوا عەزیز پوور خەڵکی ئاوایی دێوزناو سەر بە سەوڵاوای ناوچەی مەریوان بە ھۆکارێکی نادیار لە لایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمەوە دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. لە لایەکی دیکەوە ھێزەکانی سەر سنووری رژیمی ئیسلامی ئێران، چەند کۆڵبەر و کاسبکارێکیان دەستگیر کردووە کە ناوی یەکێک لەو کاسبکارانە شادمان مەریوانی بووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

شاکر بێھرووزی بە ئێعدام مەحکووم کرا

زیندانیەکی سیاسی کوردی خەڵکی ورمێ کە دوو ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا. شاکر بێهرووزی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی ورمێ لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو بە تۆمەتی ئەندامبوون لە کۆمەڵە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێعدام کردنی ھاوڵاتیەکی خەڵکی سەردەشت

ھاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە ھۆشبەرەکان حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئورمیە حوکمەکەی جێبەجێ کرا. دوایین ساتەکانی شەوی رابردوو واتە چوارشەممە ١٩ی خەرمانان، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”خدر قەویدڵ“ لە زیندانی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا. خدر قەویدڵ نزیکەی ٧ ساڵ پێش لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی ”حوسێن سەروەری“ و …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە نەوسوود

ڕۆژی یەکشەممەی ۱٦ی خەرمانانی ۱۳۹۹ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران بۆسەیان بۆ کۆڵبەران داناوە لە ئاکام دا دەستەیەک کۆڵبەر دەکەونە بۆسەی هێزەکانی ڕژێمەوە لە کاتی ڕاونانیان دا کوڵبەرێکی تەمەن ۱٤ ساڵ بە ناوی مانی هاشمی خەڵکی ئاوایی شمشێر سەر بە شاری پاوە لە بەرزایەکانی سنووری نەوسوود کەوتووەتە خوارەوەو بە خەستی بریندار بووە. شایانی باسە ئەو مناڵە بۆ کرینی مۆبایل کە …

زۆرتر بخوێنەوە »

زەینەب جەلالیان هێشتا لە ژووری تاکەکەسی زیندانی کرمان دایە

ژنە زیندانی سیاسیی کورد، زەینەب جەلالیان کە ڕۆژی ٢٥ی مانگی ٦ی ئەمساڵ لە بەشی کەرەنتینەی زیندانی قەرچەکی وەرامین گواسترایەوە، هێشتا لە ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی کرمان ڕادەگیرێت. زەینەب جەلالیان لەم ڕۆژانەی دواییدا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی کردووە و باسی لەوە کردووە کە لە دۆخێکی سەخت و لە ژووری تاکەکەسی زیندانی کرمان ڕادەگیردرێت. زەینەب جەلالیان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەروەها، ئاماژەی بەوەداوە کە …

زۆرتر بخوێنەوە »

بورھان ئەدوائیان گواسترایەوە بۆ زیندانی مەریوان

بۆرهان ئەدوائیان تەمەن 28ساڵ کە ساڵی 1397 بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ حزێکی کۆردستانی نەیاری رژیمی ئێران دەستگیر و سزای 19مانگ زیندانی بە سەردا سەپا بوو، پارێزەرەکەی سزاکەی شکاندووە بۆ 3 مانگ زیندانی تەعزیری. ئەم چالاکە سیاسیە کوردە بە بۆنەی دۆخی قەیراناویی کە کۆرۆنا سازی کردووە خۆی بە بەندیخانە نەناساندبوو و لە ئاکامدا سەر لەبەیانی دوێنێ دووشەممە ١٧ی خەرمانان هێزە …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیرکردنی ٤ ھاوڵاتی لە سنە، پیرانشار و مەھاباد+ وێنە

لە ماوەی رۆژانی رابردوو سابیر ساڵحی کوڕی سەدیق خەڵکی شارۆچکەی حەسەن ئاوای شاری سنە لە لایەن ئیتلاعاتی شاری سنە بێسەرووشوێن کراوە و چارەنووسی نادیاره‌. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”سنجلە“ی ناوچەی لاجانی پیرانشار بە ناوی بایەزید قادری چووپان لەلایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی نەغەدە دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. ھەروەھا رۆژی ھەینی ١٤ی خەرمانان دوو ھاوڵاتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژرانی چوار کۆڵبەر لە سنورەکانی پیرانشار و سەردەشت

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لە سنووری قەلەڕەشێ لە شوێنێک بەناوی باژاڕ هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر و کاروانچی کردوە لە ئاکام دا سێ کاروانچی بە ناوەکانی زانست حەسەن زادە تەمەن ۲٥ ساڵان خاوەن منالێکی تەمەن ٦ساڵان خەڵکی ئاوایی قەلەڕەشێ، زانکۆ ئەحمەدی تەمەن ۲۲ ساڵان خەڵکی ئاوایی خانەخەڵ، سروش ملکاری خەڵکی ئاوایی سورەچۆم سەر بە شاری سەردەشت …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری قەلە ڕەشێ سەردەشت

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە۱۲ی خەرمانانی ۱۳۹۹ لە سنووری قەلەڕەشێ لە شوێنێک بەناوی باژاڕ هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کاروانچی کردوە لە ئاکام دا کاروانچیەک بە ناوی زانست حەسەن نژاد تەمەن ۲٥ ساڵان خاوەن منالێکی تەمەن ٦ساڵان خەڵکی ئاوایی قەلەڕەشێ سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران گیانی بەختکردووە. دەنگۆی کوژران و برینداربوونی چەند …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندارکردنی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری شاری خۆی

دوێنێی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سێودین کەڵاشی خەڵکی ئاوایی گیوران سەر بە شاری خۆی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی دەوڵەتی تورکیە بریندار کرا. ئەو کۆڵبەرە کوردە لە ترسی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئێران چووەتە سنووری تورکیە و هێزە نیزامییەکانی تورکیەش وەک لایەنە ئێرانییەکە تەقەی ڕاستەوخۆیان لێکردووە و برینداریان کردووە. ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ لێکۆڵینەوە و دەرمان کردنی بۆ نەخۆشخامەیەکی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستبەسەراگرتنی پاسپۆرتی ژنە چالاکێکی کورد له لایەن کونسولخانەی ئێران لە ئیستانبول

لە کاتی سەردانی فەرزانە جەلالی چالاکی کوردی رۆژھەڵاتی بۆ نوێکردنەوەی پاپسپۆرتەکەی بۆ کونسولخانەی ئێران، لە لایەن ئەو ناوەندەی ڕژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر پاسپۆرتەکەیدا گیراوە. فەرزانە جەلالی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ووتوە:کاتێک سەردانی کۆنسولخانەم کرد پیاوێک کە دەیووت کوردی نەغەدەم بۆ ماوەی چەند خوولەکێک لێپرسینەوەی دەگەڵ کردم. و دواتر پاسپۆرەتەکەیان لێ وەرگرتمەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

مجروح شدن یک کولبر با شلیک نیروهای رژیم

امروز شنبه 8 شهریور ماه، نیروهای هنگ مرزی رژیم در منطقه مرزی سردشت بسوی کولبری تیراندازی کرده و وی را مجروح کرده اند. هویت این کولبر «خدر» اهل روستای «داوداوی» از توابع شهرستان سردشت اعلام شده است. نامبرده به یکی از مراکز درمانی سردشت منتقل شده است.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیرکردنی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی جوانڕۆ

لە ماوەی چەند ڕۆژى ڕابردوو، حەسیم میرزایی چالاکی مەدەنی خەڵکی جوانڕۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستگیر کراوە و براوە بۆ شوێنێکى نادیار. دەستگیر کردنی ئەم هاوڵاتییە بێ حوکمى دادوەرى ئەنجام دراوە و وێڕای تێپەڕبوونی چەند رۆژ لە دەستگیر کردنی و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ھاوڵاتیەکی خەڵکی شاباد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

دوێنێ پێنجشەممە ٦ی خەرمانان، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی “ڕەزا ڕەمەزانی” کوڕی ئیسفەندیار خەڵکی شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، پاش نزیک بە سێ مانگ لە زیندانی کردنی، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییەکەی لە زیندانی دیزڵئابادی کرماشان ئازاد کرا. بڕیاری دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتییە کوردە، سەرەتاکانی مانگی گەلاوێژ درێژ کرایەوە و دواتر بۆ زیندانی دێزڵئاباد شاری کرماشان گواسترایەوە. …

زۆرتر بخوێنەوە »