سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

ھاوڵاتیەکی خەڵکی شاباد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

دوێنێ پێنجشەممە ٦ی خەرمانان، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی “ڕەزا ڕەمەزانی” کوڕی ئیسفەندیار خەڵکی شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، پاش نزیک بە سێ مانگ لە زیندانی کردنی، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییەکەی لە زیندانی دیزڵئابادی کرماشان ئازاد کرا.

بڕیاری دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتییە کوردە، سەرەتاکانی مانگی گەلاوێژ درێژ کرایەوە و دواتر بۆ زیندانی دێزڵئاباد شاری کرماشان گواسترایەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیم ناوبراویان بە تۆمەتی “بێڕێزی بە پیرۆزییەکان” لە فەزای مەجازیدا دەستگیر کردبوو و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کرماشان کرابوو.

لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو لاوە کوردە، دادوەری گشتی و ئینقلابی شاری شاباد، باسی لە دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک کرد کە بە وتەی ئەو، ناوبراو “بەرپرسی تۆڕی سەرەکیی ڕەوتی دژە دینی ئیسلام و گرووپی هەڵگەڕاوەی دینی” بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …