پێنج شه‌ممه‌ 1 تشرینی یه‌كه‌م 2020
ماڵەوە / کوردستان / کووژرانی و بریندار بوونی ۳ کۆڵبەر بە دەستی ھێزەکانی رژیمی تورکیە

کووژرانی و بریندار بوونی ۳ کۆڵبەر بە دەستی ھێزەکانی رژیمی تورکیە

ئێوارەی دوێنێ شەممە ٢٢ی خەرمانان لە شوێنێک بەناوی ساری چیمەن کە دەکەوێتە سنوری نێوان چاڵدوران لە رۆژھەڵات کوردستان و باکووری کوردستان، هێزە چەکدارەکانی رژیمێ تورکیە تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی شەهرام محەمەدی عەلەم هولی ۲٤ ساڵە خەڵکی ئاوایی عیسا کەندی گیانی بەختکردووە، هەروها ٢ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.

شایانی باسە، تا ئێستا ناسناوی یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان بە ناوی جەعفەر ڕەهبەری خەڵکی ماکۆ ئاشکرا بووە کە بۆ چارەسەری پزێشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندرووستیەکانی شاری ماکۆ کراوە.

بابەتی هاوپۆل

جموجوڵ و مانۆڕی سەربازی رژیم لە سنە

چەند ڕۆژێکە لە پادگانی سپای پاسداران لە نزیک گوندی دووشان سەر بە شاری سنە دەنگی …