خۆپیشاندانو ناڕەزایی خەڵكی مەهاباد تا درەنگانێكی ئەمرۆ پێنجشەممە بەردەوام بوو و لەچەندین شوێندا لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی تێكهەڵچوون دروست بوو.
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
خەڵكی مەهاباد ئاگریان لەو هۆتێلە بەردا كە فەریناز خۆی تیا كوشت+ وێنە
پاش ئەوەی كچێكی لاوی مەهابادی لەترسی دەستدرێژی سێكسی كارمەندێكی ئیتلاعات خۆی لە نهۆمی چوارەمی هۆتێڵیك خستەخوارەوە، ئەمرۆ لەخۆپیشاندانێكدا ژمارەیەك لەخەڵكی شاری مەهاباد ئەو هۆتێلەیان ئاگر تێبەردا.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێرانو هەرێمی كوردستان گیراوەكانیان ئاڵوگۆڕ دەكەن
لە كۆبوونەوەیەكی ئەمرۆی نێوان وەزیری كارو سەركونسوڵگەری ئێران لەگەڵ وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەردوو لا رێكەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕكردنی گیراوەكانی ناو زیندانەكانی هەرێمو ئێران كرا.
زۆرتر بخوێنەوە »سەركردەیەكی كوردی داعش دەستگیركرا
چەكدارانی داعش لەكەركوك سەركردەیەكی كوردی گروپەكەیان بەتۆمەتی خیانەتكردن دەستگیركرد كە ناوی مەلا شوانە.
زۆرتر بخوێنەوە »رێكخراوەكانی ژنان داواكارن خەڵكی كوردستان بەرامبەر بە خۆكوژی فەریناز بێدەنگ نەبن
ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی ژنانی كوردستان لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا لەسەر كارەساتی خۆكوژیی كچێكی لاوی مەهابادی بەهۆی پاراستنی خۆی لە دەستدرێژی هێزەكانی ئیتلاعات، داوا لەخەڵكی كوردستان دەكەن بەرامبەر بەم تاوانە بێدەنگ نەبن.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران.. 200 منداڵ لەگەڵ دایكەكانیان لە زینداندان
بەرپرسی زیندانەكانی ئێران رایدەگەیەنێت نزیكەی 200 منداڵ لەگەڵ دایكەكانیان لە زینداندا بەسەردەبەن
زۆرتر بخوێنەوە »كچێكی كورد بۆ ئەوە لەلایەن كەسێكی ئیتلاعاتی دەستدرێژی نەكرێتەسەری خۆی كوشت
كچێكی گەنجی شاری مەهاباد لەترسی دەستدرێژی كارمەندێكی ئیتلاعاتی ئەو شارە خۆی لە بینای هۆتێلێكی 4 نهۆمی خستەخوارەوەو گیانی لەدەستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »2 پارتی رۆژهەڵاتی كوردستان یەكگرتنەوەی خۆیان ئاشكرا كرد
2 پارتی سەر بە رۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوەكانی “پارتی سەربەخۆیی كوردستان و پارتی سەربەستیی رۆژهەڵاتی كوردستان” بە بڵاوكردنەوەی راگەیەندراوێك، یەكگرتنەوەی ریزەكانی خۆیان ئاشكرا كرد.
زۆرتر بخوێنەوە »دەركردنی حوكمی 15 رۆژ زیندان بۆ 2 چالاكی كرێكاریی
بۆ هەركام لە چالاكانی كرێكاریی “مەحمود ساڵەحی” خەڵكی شاری سەقز و “عوسمان ئیسماعیلی” خەڵكی شاری مەهاباد، حوكمی 15 رۆژ زیندان دەركراوە.
زۆرتر بخوێنەوە »8 كرێكاری سەدی “زاگرۆس” لە گیلانغەرب لەسەر كار دەركران
8 كرێكاری سەدی “زاگرۆس” لە شاری گیلانغەرب لەسەر كارەكانیان دەركران.
زۆرتر بخوێنەوە »چارەنووسی 19 چالاكی بەندكراوی کورد نادیارە
پاش تێپەڕبوونی نزیكەی 2 هەفتە لە دەستگیركردنی جیاجیای 19 چالاكی مەدەنی، سیاسی و كرێكاریی كورد لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە، هەتا ئێستاش چارەنووسی ژمارەیەكیان نادیارە.
زۆرتر بخوێنەوە »دوو گروپی شاخەوانیی كوردستان بە سەر شاخی شاهۆ سەركەوتن
دوو گروپی شاخەوانیی كوردستان بە سەر شاخی شاهۆ لە ناوچەی كرماشان دا سەركەوتن.
زۆرتر بخوێنەوە »چالاكانی ژینگەپارێز بەرامبەر بە لەنێوچوونی كانی بڵ ناڕەزاییان دەربڕی + وێنە
بە بۆنەی رۆژی جیهانی ” زەوی خاوێن” زیاتر لە 10رێگەی نێوان ئاوایی “ناو”ی سە بە سەوڵاوا ـ كانی بڵ لەلایەن لایەنگرانی ژینگە لە دوو پارێزگای سنه و ئیلام خاوێن كرایەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »كۆمەڵە ئامادەكاریی بۆ چالاكی پێشمەرگانە لەناوخۆی كوردستان دەكات
لەپلینۆمی پێنجەمی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان جەخت لەسەر پێكهێنانی هێزێكی لێهاتووی پێشمەرگە دەكرێتەوەو باس لە ئامادەكاریی بۆ حوزوری هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە لەناوخۆ كوردستان دەكرێتەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »نوێنەری قەسری شیرین: ئێران لە داخستنی سنوورەكانی سەركەوتوو نەبووە
كۆماری ئیسلامی ئێران ساڵانێكە دەیەوێ لەو شوێنانەی كە دەگونجێ دیوار و لە هەندێك شوێنیش خەندەق لێبدات، ئەوەش بەمەبەستی داخستنی سنوورەكان بەڕووی كۆڵبەران و كاسبكاران و هەروەها ئەنجامدانی كردەوەی نیزامیی لە لایەن هێزە نەیارەكانی حكومەت هاتووەتە ئاراوە، بەڵام تا ئێستا ئەو پڕۆژەیە سەركەوتوو نەبووە تەنیا خەرجییەكی زۆرتری لەسەر دەستی ئێران داناوەو هێشتا كەموكوڕیشی هەیە.
زۆرتر بخوێنەوە »داعش زیاتر لە 50 كوردی ئێزیدی گوللەباران كرد
چەكدارانی داعش دوێنێ هەینی 11ی مانگی گوڵان لانیكەم 50 كوردی ئێزیدیان لەناوچەی تەلعفەر لە 56 كیلۆمەتری شاری موسڵ گوللەباران كرد.
زۆرتر بخوێنەوە »