شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

چالاكانی ژینگەپارێز بەرامبەر بە لەنێوچوونی كانی بڵ ناڕەزاییان دەربڕی + وێنە

بە بۆنەی رۆژی جیهانی ” زەوی خاوێن” زیاتر لە 10رێگەی نێوان ئاوایی “ناو”ی سە بە سەوڵاوا ـ كانی بڵ لەلایەن لایەنگرانی ژینگە لە دوو پارێزگای سنه و ئیلام خاوێن كرایەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، رێوڕەسمی پاراستنی ژینگە سەبارەت بە پشتیوانی لە”كانی بڵ” لەسەر بانگهێشتی گرووپی فریاكەوتنی كانیاوی بڵ و بە بەشداریی ژمارەیەكی بەرچاو لە هاووڵاتیان و لایەنگرانی ژینگە و دامەزراوە ژینگەپارێزەكان رێگەی نێوان ئاوایی ناو “كانی بڵ” و ئاوایی هەجیج لە زبڵ و پاشماوەكان خاوێن كرایەوە و بەشداران بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە لەناو بردنی كانی بڵ یەك دەقە بێدەنگییان راگەیاندووە.

لەو رێوەڕەسمەدا ئەنجومەنەكانی لاوانی سەوز ـ جوانڕۆ، بەلەدییەكانی سروشتی سنە، چرۆی روانسەر، ژیوای پاوە، كۆمەڵەی سەوزی سنە، چالاكانی لەیلاخی دێگولان، ئاژوانی كامیاران، ویەری نۆدشە، نەكەرۆزی سەقز و ئەنجومەنی چیای مەریوان و باینگان بەشدار بوون و چەندین وتار لە لایەن بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەكەوە لە ناڕەزایی بە لەنێوچوونی كانی بڵ و كەمتەرخەمی لایەنە بەرپرسەكان پێشكەش كرا.

كارناسانی ژینگەپارێزیی لەسەر ئەو بڕوایەدان بە لەنێچوونی كانی بڵ و لە هەمان كاتدا دروستكردنی بەنداوی داریان خەساری ژینگەیی و كەم ئاویی بەرفراوانی بۆ دانیشتووانی ناوچەكە بەدوادە دەبێت.

دروستكردن و ئاوگیری بەنداوی دارییان خەسارێكی بەرچاو بە پێشینەی مێژوویی ـ فەرهەنگی ناوچەی هەورامان دەگەیەنێ و تەنانەت خەساری ئابووریش بە دوای خۆیدا دێنێت.

كانی بڵ ناوەكەی لە خودای بابلییەكان وەرگرتووە و لە زمانی یۆنانیدا بە واتەی خودای ئاوەكان دێت.

ئەو كانیاوە كە لە١٥ كیلۆمیتری شاری نودشە و سێ كیلومیتری ئاوایی هەجیج هەڵكەوتووە لەهەر چركەیەكدا سێ هەزار لیتر ئاوی هەیە و ئەو ئاوەش دڕژێتە رووباری سیروانەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.