سێ شه‌ممه‌ 5 كانونی یه‌كه‌م 2023

وێنە‌و ڤیدیۆ.. خۆپیشاندان‌و توڕەیی خەڵكی شاری مەهاباد

خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی خەڵكی مەهاباد تا درەنگانێكی ئەمرۆ پێنجشەممە بەردەوام بوو و لەچەندین شوێندا لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی تێكهەڵچوون دروست بوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، لە درێژە خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی ئەمرۆ كە بۆ ناڕەزایی بە خۆكوژی كچێكی لاوی ئەو شارە بەناوی فەریناز دەستی پێكرد، هۆتێل تارا، شوێنی تاوانەكە لەلایەن خەڵكەوە سوتێنرا‌و خەڵك بە دروشمی ناڕەزایی دژی رژیم‌و دەست‌و پێوەندەكانی خوازیاری بەسزا گەیاندنی تاوانباران بوون.

لە چەندین شوێنی شار خەڵك‌و هێزە ئەمنییەكان تێكهەلچوون كە به هۆیەوە ژمارەیەك خەڵك برینداربوون.

سەرچاوەیەك لە ناوشارەوە بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ژمارەیەك خەڵكیان دەستگیركردوە‌و پێدەچێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كەسانی دیكەش دەستگیر بكرێن.

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.