شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

خەڵكی مەهاباد ئاگریان لەو هۆتێلە بەردا كە فەریناز خۆی تیا كوشت+ وێنە

پاش ئەوەی كچێكی لاوی مەهابادی لەترسی دەستدرێژی سێكسی كارمەندێكی ئیتلاعات خۆی لە نهۆمی چوارەمی هۆتێڵیك خستەخوارەوە، ئەمرۆ لەخۆپیشاندانێكدا ژمارەیەك لەخەڵكی شاری مەهاباد ئەو هۆتێلەیان ئاگر تێبەردا.
پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ژمارەیەك لەخەڵكی شاری مەهاباد بەخۆپیشاندان هێرشیان كردە سەر هۆتێل “تارا” لەشاری مەهاباد‌و پاش بەربارانكردنی، هۆتێلەكەیان ئاگر تێبەردا.

رۆژی سێشەممەی رابردوو كچێكی لاو بەناوی فەریناز خەسرەوی كە كارمەندی هۆتێلەكە بوو، لەپیلانێكی خاوەنی هۆتێلەكە‌و لەترسی ئەوەی لەلایەن كارمەندێكی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستدرێژی نەكرێتەسەری، خۆی لە نهۆمی چوارەمی هۆتێلەكە خستەخوارەوە‌و گیانی لەدەستدا.

مەرگی ئەو كچە خەڵكی توڕەی مەهابادی هێنایە سەر شەقام‌و بەئاگر تێبەردانی هۆتێلەكە خوازیاری دادگایی كردنی تاوانباران بوون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.