چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

چارەنووسی 19 چالاكی بەندكراوی کورد نادیارە

پاش تێپەڕبوونی نزیكەی 2 هەفتە لە دەستگیركردنی جیاجیای 19 چالاكی مەدەنی، سیاسی و كرێكاریی كورد لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە، هەتا ئێستاش چارەنووسی ژمارەیەكیان نادیارە.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، ئێستاكە لانیكەم 19 چالاكی كرێكاریی كورد لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدان كە زۆرێكیان لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو دەستگیر و وێڕای لێدان و سووكایەتی هێزە حكومەتییەكان، رەوانەی زیندان كران.

ناوی هەندێ لە كەسە دەستگیكراوانە بریتیە لە : رەزا ئەمجەدی، فواد زەندی، مەنیژە سادقی، بێهنام ئیبراهیم زادە، حامد مەحمود نژاد، رەسوڵ بوداقی، محەمەد جەراحی، فەردین میرەكی، رێبوار عەبدوڵڵاهی، كورش بەخشەندە، نیزام سادقی، یوسف ئاب خەرابت، ئارام زەندی و فەرزاد مرادی نیا.

هەروەها دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 8ی مانگی گوڵانی 1394ی هەتاویی هێزە ئەمنیەتیەكان شاری سەقز “مەحمود ساڵەحی” لە چالاكانی كرێكاریی و شاری مەهابادیش “عوسمان ئیسماعیلی” یەكێك دیكە لە چالاكانی كرێكاری دەستگیر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێكی نادیارە.

هەروەها دوو هاوڵاتیی كوردی سەڵماسی بە ناوەكانی بە ناوەكانی “محەڕەم ئاڵخانی و پژمان مامەدی” لە سەرەتای مانگی گوڵانی ئەمساڵەوە لە لایەن هێزەكانی سەر بە ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستگیر كراون و تۆمەتەكەشیان پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی راگەیەندراوە.

لە شاری چاڵدوڕانیش “مەجید قولیزادە” خوێندكاری بواری ماف لە زانكۆی تاران، ماوەی یەك هەفتەیە بە هۆیەكی نادیار دەستگیر كراوە. ناوبراو پێشتریش بە هۆی رەخنە گرتن لە نوێنەرانی كوردی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی دەستگیر كرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.