2 كەسی دیكە لە زیندانی شیراز و كەسێكیش لە زیندانی ئەردەكان ئێعدام كران و بەم پێیە رێژەی ئێعدامەكان لەم مانگەدا گەیشتە 55 كەس.
زۆرتر بخوێنەوە »مافی مرۆڤ
دەستبەسەراگرتنی ماڵی چالاكێكی سیاسی كورد لە شاری “سنە”
ماڵی زیندانیەكی چالاكی سیاسی و زیندانی سیاسی پێشوو، كە لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە وەكوو بارمتە گیرابوو، دەستی بەسەردا گیرا.
زۆرتر بخوێنەوە »بەندكراوێكی مەدەنی كورد چارەنوسی نادیارە
پاش تیپەڕبونی نزیكەی دوو مانگ لە دەستگیركردنی هەڵسوڕاوی مەدەنی خەڵكی مەریوان، عەلی خوش نمەك، نیگەرانییەكان بۆ نادیاربوونی ئەو چالاكوانە روو لەزیاد بوون دەكات.
زۆرتر بخوێنەوە »هێرش و پشكنینی ماڵی چالاكێكی كرێكاریی كورد
ماڵی چالاكێكی كرێكاریی لە شاری سنە پاش هێرشی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی پشكێندرا.
زۆرتر بخوێنەوە »كۆتایی سەركەوتووانەی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی ئەهواز
مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی زیندانی كاروونی ئەهواز پاش ١٧ ملكەچ كردنی بەرپرسانی ئەو زیندانە لەگەڵ بەشێك لە داخوازیی زیندانیان، سەركەوتووانە كۆتایی پێهات.
زۆرتر بخوێنەوە »دۆخی مەترسیداری زیندانیەكی كورد پاش 50 رۆژ مانگرتن لە خواردن
زیندانیەكی كورد ماوەی 49 رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و ئێستاكە لە دۆخێكی زۆر نالەبار و مەترسیداردایە.
زۆرتر بخوێنەوە »پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی سونە مەزهەبەكان لە شاری تاران
هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی سەلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 19ی مانگی بەفرانبار درگای چوونە ژوورەوە بۆ نێو شوێنی نوێژكردنی سونە مەزهەبەكانی شاری تاران ناوسراو بە (نمازخانە پونەك)یان داخستووە، كە بڕیار بوو بە وتاردانی “مەولانا عەبدولڕەحمان ئیسماعیل زهی” بەڕێوە بچێت و بەو چەشنە پێشیان بە بەڕێوەچوونی نوێژكردنی سنەكانی ئەو شارە گرتووە.
زۆرتر بخوێنەوە »ناجێگیر بوونی دۆخی زیندانی سیاسی كورد “محەمەد حسێن رەزایی”
ئەم 2 وێنەیە تایبەتە بە “محەمەد حسێن رەزایی” و شەوی رابردوو گەیشتووەتە دەستی “زاگرۆس پۆست” و باس لەوە دەكرێ، كە ئێستاكە ناوبراو لە دۆخێكی جەستەیی ناجێگیردایە.
زۆرتر بخوێنەوە »كوژرانی كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بە دەستی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی
كۆڵبەرێكی تەمەن ٢٥ ساڵەی كورد، لە خاڵی سنووریی شاری “سەلاسی باوەجانی” بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لێ ئەستێندرا.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێعدام كردنی 3 هاوڵاتیی دیكە لە شاری سنە
حوكمی ئێعدامی 3 زیندانی كورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و دادوەرییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە لەسێدارە دران.
زۆرتر بخوێنەوە »قوربانی بوونی نزیكەی 150 كەس بە هۆی تەقینەوەی مین لە ئێران
لە لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو تا بەفرانباری ئەمساڵ، 144 كەس بوونەتە قوربانیی مینی چێندراوو پاشماوەكانی تەقەمەنی لە ئێران.
زۆرتر بخوێنەوە »ئازادكردنی چالاكێكی كرێكاریی كورد بە دانانی بارمتە
چالاكێكی كرێكاریی كورد بە دانانی بارمتەی 50 میلیۆن تمەنیی لە زیندان ئازاد كرا.
زۆرتر بخوێنەوە »هاوڵاتیەكی “مەهاباد”ی ئازاد و 3 هاوڵاتیی دیكەی خەڵكی ئەو شارە دەستگیر كران
پاش ئازادكرانی هاوڵاتیەكی كورد لە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد، 3 هاوڵاتیی دیكەی ئەو شارە لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كران.
زۆرتر بخوێنەوە »رێژەی زیندانیانی كوردی ئێعدامكراو له ئێران گەیشتە 12 كەس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 6 زیندانی كورد كە یەكێكیان سیاسی بووە و دوانیوەڕۆی دوێنێ گواسترابوونەوە بۆ بەندی تاكەكەسی زیندانی ناوەندیی شاری “ورمێ” (دەریا)، 3 كەسایان لەسێدارە دراون.
زۆرتر بخوێنەوە »گواستنەوەی زیندانیەكی سیاسی كورد بۆ بەندی زیندانیە مەترسیدارەكان
زیندانیەكی سیاسی كورد لە زیندانی شاری “تەبەس” ماوەی 4 رۆژە گواستراوەتەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بێهداریی تایبەتە بە نەخۆشە ئیلتیابیەكان (عفونی) و ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە ئەو كەسانەی گیرۆدەی نەخۆشی “ئیدز و هێپاتیدن” لەو بەندە رادەگیردرێن.
زۆرتر بخوێنەوە »رفاندن و دادگایی كردنی 2 چالاكی عەقیدەتی كورد
شۆرای بەڕێوەبەریی مەكتەب قورئان دەڵێ: یەكێك لە ئەندامەكانی بەناوی “حوسێن ئیبراهیمی” لەنزیك ئاوایی “ئاختەتەر” لەلایەن هێزێكی لیباس شەخسی كە چەكدار بوون، رفێندراون.
زۆرتر بخوێنەوە »