هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

55 كەس لەم مانگەدا لە ئێران ئێعدام كراون

2 كەسی دیكە لە زیندانی شیراز و كەسێكیش لە زیندانی ئەردەكان ئێعدام كران و بەم پێیە رێژەی ئێعدامەكان لەم مانگەدا گەیشتە 55 كەس.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، رۆژی شەممە 20ی مانگی بەفرانبار 3 كەس بە تاوانی دزیی كردن بە چەكەوە گواسترانەوە بۆ ژووریی تاكەكەسی زیندانی عادڵ ئابادی شیراز و سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە 2 كەسیان لەسێدارە دران.

هەروەها دادگوستەریی پارێزگای یەزد رایگەیاند، كەسێك بە ناوی “ع_د” لە زیندانی ئەردەكان بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ لە زیندانی شاری ئەردەكان لە لایەن دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە لەسێدارە دراوە.
جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەمساڵەوە تا بە ئەمڕۆ واتە لە ماوەی 24 رۆژی رابردوودا لانیكەم 55 كەس لە زیندانە جیاجیاكانی ئێران لەسێدارە دراون و لەو رێژەیە 14 كەسیان هاوڵاتییانی كورد بوون كە یەكێكیان زیندانیەكی سیاسی كورد بە ناوی”سابیر موخەلید موانە” بوو، كە بە هۆی پەیوەندیی لەگەڵ “كۆمەڵە”، لە لایەن دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە لەسێدارە دران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.