زیندانیەكی سیاسی كورد لە زیندانی شاری “تەبەس” ماوەی 4 رۆژە گواستراوەتەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بێهداریی تایبەتە بە نەخۆشە ئیلتیابیەكان (عفونی) و ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە ئەو كەسانەی گیرۆدەی نەخۆشی “ئیدز و هێپاتیدن” لەو بەندە رادەگیردرێن.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، زیندانی سیاسی كورد بە ناوی “فەخرەدین فەرەجی” خەڵكی شاری مەریوان، كە لە زیندانی شاری تەبەس راگیراوە و بە ماوەی 25 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە، لە رۆژی شەممە 13ی مانگی بەفرانبار گواستراوەتەوە بۆ قەرەنتینەی بێهداریی بەشی نەخۆشە ئیلتیابیەكان (عفونی) كە لەو شوێنەدا تووشیارانی نەخۆشی “ئیدز و هێپاتید” رادەگیردرێن و ئەمەش وەكوو مەترسیەكی جیددی بۆ سەر ئەو زیندانیە سیاسیە دێتە ئەژمار.
فەخرەدین فەرەجی، 2 مانگ پێش ئێستا بڕیاربوو بە دانانی بارمتەی 200 میلیۆن تمەنی بە شێوەی كاتیی مەرەخەسی پێ بدرێت، بەڵام وێڕای ئەوەیكە مەرەخەسی پێ نەدراوە، گواستراوەتەوە بۆ قەرەنتینەی بەشی نەخۆشە ئیلتیابیەكان (عفونی).
شایانی باسە، “فەخرەدین فەرەجی” ساڵی 1390ی هەتاویی هاوڕێ لەگەڵ “محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ)، چەنگیز قەدەم خێری و ئەیوب ئەسەدی” لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە نزیك شاری سنە بە تۆمەتی ئەندامیەت لە “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” دەستگیر كران.
فەخرە فەرەجی خەڵكی شاری مەریوان بە 25 ساڵ زیندان دوور خرانەوە بۆ زیندانی تەبەس، محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ) خەڵكی شاری دیواندەرە، بە 30 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب، چەنگیز قەدەم خێری خەڵكی شاری كامیاران بە 40 ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمان و ئەیوب ئەسەدی خەڵكی شاری مەریوان بە 20 ساڵ زیندان دوورخرانەوە بۆ زیندانی كاشمەر حوكم دران.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …