هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

دەستبەسەراگرتنی ماڵی چالاكێكی سیاسی كورد لە شاری “سنە”

ماڵی زیندانیەكی چالاكی سیاسی و زیندانی سیاسی پێشوو، كە لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە وەكوو بارمتە گیرابوو، دەستی بەسەردا گیرا.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەن، دادگای كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، بە دادوەریی “حەسەن بابائی” ماڵی چالاكێكی سیاسی كورد بە ناوی “شاهرۆخ بێ باك” كە لە بری ئازادیی ناوبراو لە زیندان بە بارمتە وەرگیرابوو، دەستی بەسەردا گرت.

“شاڕۆخ بێ باك” زیندانی سیاسی پێشووی كورد لە زیندانی سنە، كە سەرەتای ساڵی 1387ی هەتاویی واتە 5 ساڵ پێش ئێستا بە دانانی بارمتەی 50 میلیۆن تمەنی و لە بری ئەو بارمتەیەشدا گرەو داوانی ماڵی خۆیان، رۆژهەڵاتی كوردستانی بەجێهێشتوو و بە ریزەكانی “كۆمەڵە”وە پەیوەست بوو.

یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو چالاكە سیاسیە، دەڵێ: رێكخراوی كۆكردنەوە و فرۆشتنی ماڵە خاوەندارەكان بە بڕیاری لقی یەكی دادگای كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، ماڵی ئەو چالاكە كوردەیان خستووەتە موزایدەوە.

ناوبراو هەروەها دەشڵێ: لەو ماڵەدا دایكی بەساڵاچوو و پیری ئەو چالاكە سیاسیە دەژیت كە 80 ساڵ تەمەنی هەیە و ئێستاكە بە ناچار لە ماڵێكی دیكەدا كە بە كرێ گرتوویەتی دەژیت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.