پاش ئازادكرانی هاوڵاتیەكی كورد لە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد، 3 هاوڵاتیی دیكەی ئەو شارە لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كران.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتوون، پاش ئازادكرانی “ئاسۆ عەزیزی” خوێندكاری كوردی خەلكی شاری مەهاباد پاش ٢٧ رۆژ دەستگیركران، سەرئەنجام بە دانانی بارمتەیەكی قورسی ٢٠٠ میلوین تمەنی و بە شێوەی كاتی لە زیندان ئازاد كرا 3 هاوڵاتیی كوردی دیكەبە ناوەكانی “ئەحمەد خاڵندی تەمەن ٢٦ ساڵ، ئیدریس عەزیزیپوور و سەفین حاجیرەمەزانی تەمەن ٢٣ ساڵ” خەڵكی ئاوایی “قەرە قشلاخی”ی سەر بەو شارە دەستگیر كران.
ئەو 3 هاوڵاتەیە كوردە پێشتر هەركامەیان بە ٢ ساڵ زیندانی مەحكووم كرابوون و رۆژی شەممە ١٣ی مانگی بەفرانبار لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كران.
حوكمی بەندكرانی ئەو 3 زیندانیە كوردەش لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو لە لایەن دادستانی گشتیی پارێزگای ورمێیەوە پەسەد كرابوو.
شایانی باسە، لە ماوەی 2 مانگی رابردوو پتر لە 40 هاوڵاتیی كورد لە لایەن هێزە نیزامی و ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كراون و هێشتاكە ژمارەیەكی بەرچاو لەو كەسانە لە زینداندا راگیراون.