هەواڵ

لاوێكی خەڵكی رەوانسەر بەدەستی هێزەكانی رژیم كوژرا

لاوێكی خەڵكی رەوانسەر كە خاوەنی چایخانە بووە، بەهۆی دەستڕێژی هێزە ئینتیزامییەكانی كۆماری ئیسلامی گیانی بەختكرد‌و ئەمەش ناڕەزایی‌و توڕەیی خەڵكی ئەو شارەی لێكەوتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

15%ی مێرمناڵانی خوێندنگاكانی تاران دەستدرێژییان كراوەتەسەر

ئەنجامی توێژینەوەیەك لەنێوان كچان‌و كوڕانی خوێندنگاكانی تاران ئاشكرای دەكات كە كێشانی نێرگەلە‌و سیگار، پەیوەندی سێكسی، شەڕكردن‌و خواردنەوە مەی، بەربڵاوترین ئەو رەفتارانەن كە توشیان بووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

قتل یک جوان بدست نیروی انتظامی روانسر

یک جوان کرد که دارای قهوه‌خانه بوده, به ضربه گلوله مأموران نیروی انتظامی رژیم ایران در شهر روانسر به قتل رسید و وضعیت شهر بخاطر اعتراضات مردمی ناآرام شد.

زۆرتر بخوێنەوە »

بۆکان.. رێگە لە بەرێوەچوونی رێورەسمێکی فەرهەنگی گیرا

رێگە لە ڕێوڕەسمی رێزنان لە دوو کەسایەتیی سیاسی و شێعری کوردی “عەباس حەقیقی و موحەممەد نووری” لەلایەن ئیتلاعاتی رژیمی ئیسلامی ئێران، لە شاری بۆکان گیرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

توركیە: لە ناوەڕاستی شەقامەكاندا كوردەكان كۆمەڵكوژ دەكات

هێزە ئەمنیەكانی توركیە لەناوەڕاستی شەقامەكانی شاری “سیزری” باكوری كوردستان تەقە لەژمارەیەك هاووڵاتی کورد دەكەن كە دەیانەوێت تەرمی دوو كەسیان بەخاك بسپێرن.

زۆرتر بخوێنەوە »

جان کیری: مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات کێشەکان قووڵتر دەکات

جان کیری: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات کێشەکانی نە تەنها وڵاتی سوریە بەڵکوو ناوچەکەش قووڵتر دەکات و هەروەها دەشڵێت: داعش لە داهاتوویەکی نزیکدا شکەستی گەورە دەبینێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

هەرێمی کوردستان: ساڵی رابردوو 2000 ژن خۆیان سوتاندوە

بەپێی ئاماری دەزگا تەندروستییەكانی سووتاون لە هەرێمی کوردستان، لەو ژمارەیەش 212یان مردوون، بەڵام ئامارەكە دەریدەخات بە بەراورد بە ساڵی 2014 سووتانی ئافرەتان كەمی كردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

رۆژهەڵاتی کوردستان: رووداوێکی هاتوچۆ 9 کوژراو و بریندار لێکەوتەوە

سەرلەبەیانی رۆژی هەینی رێکەوتی 22/1/2016 لە رووداوی هاتوچۆدا لە جادەی نگل تانکرێکی سووتەمەنی و پژۆیەک 9 کەسی بریندار و گیانیان لە دەستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

سەقز: چاپ و بڵاوبوونەوەی دوو کتێبی کۆمەڵناسی و زمانناسی

کتێبی “دەوڵەت وکۆمەڵگای مەدەنی، دولت و جامعە مدنی” وەرگێراوی “دوکتور حسەین محەمەد زادە” نووسەری سەقزی و “ئوستادیار”ی کۆمەڵناسی زانکۆی پەیامی نووری پارێزگای کوردستان چاپ و بڵاو بوەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

پێویستە کورد ببێتە خاوەن دەوڵت

وەزیری دادی ئیسراییل دەڵێت: پێویستە نەتەوەی کورد ببێتە خاوەن کیان و دەوڵەتی خۆیی و داواش لە وڵاتەکەی دەکات پێوەندیەکانی لەگەڵ کوردستان بەهێزتر بکات.

زۆرتر بخوێنەوە »

لوبنان: کێلگەیەکی حەشیشی “حەسەن نەسوڵڵا” دوزرایەوە

لە لوبنان و لە ژێر دەسەڵاتی “حیزب‌وڵڵا” و بە سەرۆکایەتی “حەسەن نەسروڵڵا” کە سەر بە رژیمی ئیسلامی ئێرانن، کێڵگەیەکی حەشیش دۆزرایەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

مەریوان: دوو شارۆمەندی کورد بە هۆی روخانی سەقفی ماڵێکەوە بریندار بوون

سەقفی ماڵیک لە شاری مەریوان لە شەقامی “کمربندی1” بە هۆی باران و دارمانی کێو روخا ودو کەس بریندار بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

مەریوان: شارۆمەندێک بە هۆی گازگرتوویی گیانی لە دەستدا

“عەبدوڵڵا شەریفی” بەخشداری پێشووی شاری مەریوان بە هۆی گازگرتوویی لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لە دەستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

عەرەبستان تیرۆركردنی قاسملو و شەرەفكەندی بە بیری ئێران دەهێنێتەوە

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لیستێكی لەبارەی چەندین كردەوە “تیرۆریستی” ئامادەكردووە، كە حكومەتی ئێران تۆمەتباری سەرەكیە بە ئەنجامدانیان، لەوانە تیرۆری دوو سەركردەی دیاری رۆژهەڵاتی كوردستان.

زۆرتر بخوێنەوە »

مەرگی 354 کەس لە جادەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پزیشکی یاسای پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: لە 9 مانگی ساڵی 1394ی هەتاوی 354 کەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستانی گیانی لە دەستداوە کە ئەم رێژە سەبارەت بە ساڵی رابردوو لە سەدا 20 بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

سەقز: شارۆمەندێک دەستگیر دەکرێت

رەحیم عەلایی تەمەن 54 ساڵەی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامییەوە دەتگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »