چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

لاوێكی خەڵكی رەوانسەر بەدەستی هێزەكانی رژیم كوژرا

لاوێكی خەڵكی رەوانسەر كە خاوەنی چایخانە بووە، بەهۆی دەستڕێژی هێزە ئینتیزامییەكانی كۆماری ئیسلامی گیانی بەختكرد‌و ئەمەش ناڕەزایی‌و توڕەیی خەڵكی ئەو شارەی لێكەوتەوە.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە دوێنێ یەكشەممە “حامید موزەفەری” خاوەنی (چایخانە امروز) لەشاری رەوانسەر لەلایەن هێزە ئینتیزامییەكانەوە تەقەی لێدەكرێت‌و دەست بەجێ گیانی لەدەست دەدات.
بەپێی ئەو راپۆرتە هێزە ئینتیزامییەكان كە بەنیاز بوون دوكانی ئەو لاوە رەوانسەرییە پلۆمپ بكەن، دەمەقاڵێیان لەنێوان دروست دەبێت‌و هێزە ئینتزامییەكانیش راستەوخۆ فیشەكێك بەسەریەوە دەنێن كە دەست بەجێ گیانی لەدەست دەدات.
كوشتنی ئەم لاوە ناڕەزایی خەڵكی رەوانسەری لێدەكەوێتەوە‌و هێزەكانی رژیم لەترسی خۆپیشاندانی خەڵك هێزێكی زۆر رەوانەی شەقام‌و شوێنە گشتییەكانی شارەكە دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …