سێ شه‌ممه‌ 7 ئایار 2024

کوردستان

خۆپیشاندانی خەڵكی شاری مەریوان بۆ پشتیوانی لە كۆبانی بەڕێوە چوو / بە وێنە

خۆپیشاندانی خەڵكی شاری مەریوان وێڕای سازدانی كەش و هەوای ئەمنیەتی لە لایەن چەكدارانی كۆماری ئیسلامی بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری شاری كۆبانی بەڕێوە چوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

وێنە.. هێزی ئینتیزامی هێرشی كردەسەر خۆپیشاندانی ئەمرۆ سەقز بۆ پشتیوانی لە كۆبانی

سەرەڕای پێنەدانی مۆڵەت لەلایەن بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی لەشاری سەقز، ئەمرۆ خۆپیشاندانێكی خۆڕسك بۆ پشتیوانی لە شاری كۆبانی بەڕێوەچوو كە بەرەوڕووی هێرشی هێزی ئینتیزامی بووەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی ناڕەزایی لە شاری پاوە بۆ پشتیوانی لە كۆبانی / بە وێنە

لە شاری پاوە سەر بە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە دەیان كەس لە خەڵك و چالاكانی مەدەنی شارەكە بە رێكخستنی كۆبوونەوەیەكی بەشكۆ، پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی 24 رۆژەی كۆبانی بەڕێوە برد.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆبوونەوەی ناڕەزایی دووبارەی خەڵكی شاری بۆكان بۆ خەڵكی كۆبانی / بە وێنە

ئەمڕۆ بۆ دووهەمین رۆژی بەردەوام كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی لە لایەن خەڵك و چالاكانی مەدەنی شاری بۆكان وەكوو باقی شارەكانی دیكەی كوردستانی رۆژهەڵات بەڕێوە چوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەڕێوە چوونی كۆبوونەوەی پشتیوانی دەربڕینی خەڵكی بانە بۆ كۆبانی / بە وێنە

كۆبوونەوەیەكی بەرینی هەزاران كەسی لە شاری بانە بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانی و هێرشە نامرۆڤانەكانی داعش بۆ سەر ئەو شارە دەستیان دایە رێكخستنی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینی بەرین.

زۆرتر بخوێنەوە »

شاری “سەقز”یش بۆ پشتیانی لە كۆبانی خرۆشان بوو / بە وێنە

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵكی شاری سەقز ئەم ئێوارەیە بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان سازدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

شەڕی 24 رۆژەی كۆبانی، سێهەمین كۆبوونەوەی ناڕەزایی سنەی پێكهێنا / بە وێنە

پە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، هەر ئێستا لە مەیدانی ئێقاڵی شاری سنە بۆ پشتیوانی لە شەڕی 24 رۆژی رابردووی شاری كۆبانی كۆبوونەوەیەكی بەرین سازدراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »