سێ شه‌ممه‌ 14 ئایار 2024

کوردستان

كچە ئەندازیارێكی كورد پاش رۆژێك ئازاد بوون لەزیندان خۆی كوشت

كچێكی لاو لەپارێزگای كرماشان پاش ئەوەی تەنیا رۆژێك بوو لە زیندانی ئیتلاعات ئازاد كرابوو كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

زۆرتر بخوێنەوە »

حەسەن رەحمان پەنا: ئەو لایەنانەی بە ناوی كۆمەڵەوە چالاكی دەكەن، كۆمەڵە نین و یەك كۆمەڵە هەیە!

حەسەن رەحمان پەنا، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی رێكخراوی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران – كۆمەڵە لە وتووێژێكدا لەگەڵ بەرنامەی “لەرۆژهەڵاتەوە”ی رادیۆ دەنگی گەلی كوردستان پێیوایە ئەو لایەنانەی بەناوی كۆمەڵەوە كاردەكەن كۆمەڵە نین‌و تەنیا حیزبەكەی خۆی كۆمەڵەیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

مالیكی لەهەوڵی چەك كردنی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە لەعێراقدا

لە رێگای لیستە عەرەبە شیعەکانەوە و بە ھاوکاریی نووری مالیکی، ھەوڵ دەدرێت لە نزیکترین کاتدا پرۆژەیەک بۆ چەککردنی ھێزەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە خاکی عێراق بکرێتە یاسا.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەبۆنەی رۆژی زمانی دایكی، رێكخراوەكانی مەریوان بەیاننامەیەك بڵاودەكەنەوە

ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان سەبارەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەهۆی تەقینەوەی مین دوو هاوڵاتی بوونە قوربانی

بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی شاری ئەیوان هاوڵاتییەك لە كاتی كار لەنێو مەزرا گیانی لەدەستدا‌و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

کچ و کوڕێکی پەکەکە لەساڵیادی گرتنی ئۆجەلان خۆیان تەقاندەوە

لە ساڵڕۆژی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی بەندكراوی پەكەكە، کچ و کوڕێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە شارۆچکەی مەخموور لەنزیك هەولێر، خۆیان تەقاندەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو كۆڵبەری كورد لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی رژیمەوە كوژران

بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی رژیم لەناوچەی سەڵماس دوو كۆڵبەری دیكەی كورد گیانیان لەدەستدا‌و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

سەقز.. بەتۆمەتی چالاكی ئینترنێتی دوو كەس بە زیندان مەحكوم كران

بەپێی بڕیاری دادگای رژیم لەشاری سەقز، دوو لاوی ئەو شارە بە تۆمەتی چالاكی سیاسی لە تۆِری كۆمەڵایەتی تێلێگرام بە شەش مانگ زیندان مەحكوم كران.

زۆرتر بخوێنەوە »

شنۆ.. چوار هاوڵاتی بەزیندانی درێژماوە مەحكوم كران

لقی یەكی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ چوار هاوڵاتی كوردی خەڵكی شاری شنۆی بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ حیزبە نەیارەكانی رژیم بە زیندان مەحكوم كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

جاشێک لە بۆکان کوژرا

ئێوارەی دوێنێ سێشممە لە شاری بۆکان، هاوكارێكی رژیمی ئیسلامی (جاش) لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە تەقەی لێكرا‌و لەئەنجامدا كوژرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

سنە… كۆبوونەوەیەك بۆ پشتیوانی لەكۆڵبەران لە لایەن هێزەكانی رژیمەوە سەركوت كرا

ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە كۆبوونەوەیەك لە شاری سنە بۆ پشتیوانی لەو كۆڵبەرانەی لە رۆژانی رابردوودا بەهۆی هەرس هێنانی بەفر گیانیان لەدەستدابوو رێكخرا، بەڵام لەلایەن هێزەكانی رژیم سەركوت كرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

وێنە: مەریوان.. یادی كۆڵبەرانی قوربانی هەرەسهێنانی بەفر كرایەوە

ئەمرۆ لە ئاوایی یەنگیجە لە نزیك شاری مەریوان، ژمارەیەك هەڵسوڕاوی مەدەنی بە چالاكییەكی هونەری رێزیان لەیادی ئەو كۆڵبەرانە گرت كە بەهۆی هەرەس هێنانی بەفر گیانیان لەدەستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

كرماشان.. دوو هاوڵاتی كورد دەستگیركران

دوو هاوڵاتی كورد لە شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە شاری كرماشان لە لایەن هێزەكانی رژیمەوە دەستگیر كران‌و راپێچی شوێنێكی نادیار كران.

زۆرتر بخوێنەوە »

سێ حیزبی رۆژهەڵاتی لەسەر رووداوی گیان لەدەستدانی كۆڵبەران بەیاننامەیەك بڵاودەكەنەوە

هەرسێ لایەنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كورستان، حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لەسەر رووداوی دڵتەزێنی گیان لەدەستدانی ژمارەیەك كۆڵبەری كورد بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەهۆی هەرەسی بەفر كۆڵبەرێكی دیكە لەناوچەی ورمێ گیانی لەدەستدا

بەهۆی هەرەسی بەفر لەناوچەی ورمێ كۆڵبەرێكی دیكەی كورد گیانی لەدەستدا. بەمەش ژمارەیە ئەو كۆڵبەرانەی لەم هەفتەیەدا بەم شێوەیەك گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 7كەس.

زۆرتر بخوێنەوە »