دوو شه‌ممه‌ 27 ئازار 2023

سەقز.. بەتۆمەتی چالاكی ئینترنێتی دوو كەس بە زیندان مەحكوم كران

بەپێی بڕیاری دادگای رژیم لەشاری سەقز، دوو لاوی ئەو شارە بە تۆمەتی چالاكی سیاسی لە تۆِری كۆمەڵایەتی تێلێگرام بە شەش مانگ زیندان مەحكوم كران.

بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، دادگای ئینقلابی شاری سەقز هەر یەك لە “ناسر رەحیمی”‌و هێمن حسەینی” بە تۆمەتی ئەوەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلێگرام گروپ‌و كاناڵیان دروست كردوە‌و تێیدا دژی رژیمی ئیسلامی چالاكییان ئەنجامداوە بە شەش مانگ زیندان مەحكوم كرد.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …