لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەردەوام ئامارگەلێكی دژ بە یەك سەبارەت بە نرخی بێكاریی لە پارێزگای سنە بڵاو كراوەتەوە، بەجۆرێ كە ناوەندی ئاماری بێكاریی ئەو پارێزگایە باس لە هەبوونی 12% بێكاری دەكات و پارێزگار دەڵێ رێژەی بێكاریی پتر لە 28% دەبێت.
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
كۆكردنەوەی ماهوارە لە شارە جیاجیاكانی كوردستان بەردەوامە
شەپۆلی كۆكردنەوەی ماهوارە و كەرەستەی پەیوەندیدار بە ماهوارە، لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە شارە جیاجیاكانی كوردستان بەردەوامەم.
زۆرتر بخوێنەوە »بەهۆی قەیرانی داراییەوە کاناڵی “تیشك تی ڤی” دادەخرێت
ژمارەیەك لە بێژەر و كارمەندە دێرینەكانی “تیشك تی ڤی” سەر بە “حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران” لە روونكردنەوەیەكدا باس لە داخرانی كاناڵەكەیان دەكەن.
زۆرتر بخوێنەوە »تەقینەوەی مین 2 هاوڵاتیی دیكەی كوردی كردە قوربانیی
شەوی پێنجشەممە 9ی مانگی رێبەندان لە كێوەكانی “مەشرەف” سەر بە ئاوایی باخان سەر بە شاری مەریوان 2 لاوی خەڵكی ئەو ئاواییە بە ناوەكانی “ئێقباڵ شەریفی و ئیبراهیم تام” دم و چاویان بریندار و رەوانەی نەخۆشخانەی شارەكە كران.
زۆرتر بخوێنەوە »ئەمڕۆ 17 پێشمەرگە گیانی بەخت كرد و 160ی دیكەش بریندار بوون
لە شەڕو پێكدادانەكانی ئەمرۆ هەینی 10ی مانگی رێبەندان و شەوی رابردوو لە ناوچەی كەركوك ژمارەیەك پێشمەرگە گیانیان بەخت كرد و بریندار بوون، بەڵام تا ئێستا ژمارەی كوژراوو بریندارەكانی چەكدارانی داعش ئاشكرا نەكراوە.
زۆرتر بخوێنەوە »پێشنوێژی ورمێ: ماهوارە یەكێك لە سەرەكیترین هۆكارەكانی بێ غیرەتی نێو بنەماڵەكانە
پێشنوێژی ورمێ راگرتنی ماهوارە لە بنەماڵەكاندا بە یەكێك لە سەرەكیترین هۆكاری بێ غیرەتی لە نێو بنەماڵەكاندا دەزانێت.
زۆرتر بخوێنەوە »پەیامی 3 زیندانی سیاسی كورد بە بۆنەی ئازادكردنی كۆبانێ
3 زیندانی سیاسی كورد لە زیندانی شاری میناب بە بۆنەی ئازادكرانی شاری كۆبانێ لە لایەن خەڵكی قارەمانی ئەو شارەوە بە دژی چەكدارە توندرەوەكانی داعش راگەیەندراوێكیان بڵاو كردۆتەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »دوایین ئاماریی 4 مانگ شەڕ لە كۆبانێ راگەیەندرا
لەشەڕی 130 رۆژەی هێرشی داعش بۆ سەر كوبانێ 3800 چەكداری داعش كوژران و لە بەرامبەر 408 شەرڤان و پێشمەرگەیەكیش گیانیان بەخت كردووە، ئەمەش بە سەركەوتنێكی گەورە بۆ كورد دادەنرێت.
زۆرتر بخوێنەوە »هەڕەشەی ئیدارەی ئیتلاعات لە بنەماڵەی چالاكێكی خوێندكاریی كورد
چالاكێكی خوێندكاریی كورد كە ماوەی 2 مانگە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستگیر كراوە، لە دۆخێكی نالەباردا دەژیت.
زۆرتر بخوێنەوە »بانگهێشت و هەڕەشە كردن لە 30 هاوڵاتیی خەڵكی سنە
پاش ئەوەیكە بە هەزاران كەس لە خەڵكی شاری سنە بە بۆنەی ئازادكرانی شاری كۆبانێ لە چنگی داعش دەستیان دایە دەربڕینی شایی و سەما، ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ئەو شارە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتی و ئینتزامییەكان كراون.
زۆرتر بخوێنەوە »ورمێ 40 هەزار خوێندەواری بێكاری هەیە و كرماشانیش پلەی یەكەمی بێكاریی ئێران
بە وتەی پارێزگای ورمێ، ئێستاكە 40 هەزار كەس كە خوێندنیان لە پلەی كارناسی و سەرەوەتر تەواو كردووە و هێشتاكە بێكارن و بەدوای كاردا دەگرێن، لەو پارێزگایە بوونی هەیە.
زۆرتر بخوێنەوە »ناسینیەوەی 2 هەزار منداڵی ژێر تەمەنی 6 ساڵ لە ورمێ كە تووشی بەدخوراكین
بەرپرسی كۆمیتەی ئێمدادی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای ورمێ دەڵێ: 2 هەزار منداڵی ژێر تەمەنی 6 ساڵ لە پارێزگای ورمێ ناسێندراون كە تووشی بەدخوراكی بوون و پێویستیان بە چارەسەریی و پێڕاگەیشتن هەیە.
زۆرتر بخوێنەوە »دەستگیر كردنی 41 كەس لە سنووری شاری ماكۆ
فەرماندەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای ورمێ وتی: 37 كەسی بیانی لە كاتی هاتنە نێو خاكی ئێران و 4 كەس كە لە هەوڵی چوونە دەرەوەی لە ئێرانیان هەبووە، لە سنووری شاری ماكۆ دەستگیر كراون.
زۆرتر بخوێنەوە »شایی و سەمای خەڵكی كوردستان لە ژێر كەشی ئەمنیەتی بۆ ئازادیی كۆبانێ بەردەوامە
پاش ئەوەیكە لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بۆنەی ئازادكردنی شاری كۆبانێ لە لایەن خەڵكی خۆڕاگری ئەو شارەوە، كۆڕ و كۆبوونەوەی دەربڕینی شایی و سەما بەڕێوەچوو و شیرینی لە نێوان هاوڵاتییاندا بڵاو كرایەوە، ئەو شایی دەربڕینە هەتا ئێستاش لە ژێر گوشاری كەشی ئەمنیەتیدا بەردەوامە.
زۆرتر بخوێنەوە »تەقینەوەی مین لە فەككە سەر بە پارێزگای كرماشان 2 قوربانیی لێكەوتەوە
تەقینەوە مین لە ناوچەی گشتیی فەككە سەر بە پارێزگای كرماشان كوژران و برینداربوونی 2 كەسی لێ كەوتەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »توندكردنەوەی كەشی ئەمنیەتی و هێرش بۆ سەر خەڵكی شاری سنە
پاش سەركەوتنی خەڵكی شاری كۆبانێ و شكستهێنان بە چەكدارەكانی داعش، لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەوبۆنەوە خۆشحاڵییان دەربڕیوە و سەمایان كردووە، كە ئەو شادی دەربڕینەی خەڵك لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئینتزامیەكانەوە هێرشیان كراوەتە سەر.
زۆرتر بخوێنەوە »