هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

پێشنوێژی ورمێ: ماهوارە یەكێك لە سەرەكیترین هۆكارەكانی بێ غیرەتی نێو بنەماڵەكانە

پێشنوێژی ورمێ راگرتنی ماهوارە لە بنەماڵەكاندا بە یەكێك لە سەرەكیترین هۆكاری بێ غیرەتی لە نێو بنەماڵەكاندا دەزانێت.

“مێهدی قوڕەیشی” پێشنوێژی شاری ورمێ لە وتاردانی نوێژی ئەمڕۆ هەینی 10ی مانگی رێبەندان وتی: ماهوارە یەكێك لە سەرەكیترین هۆكارەكانی بێ غیرەتی بنەماڵەكانە و پێویستە ئەو كەرەسەتەیە لە نێو ماڵەكاندا كۆبكرێتەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی دایە حەدیسێك و وتی: خوا كەسێكی بەغیرەتە و خەڵكی بەغیرەتی خۆش ئەوێت و خوێڕیەتی و بێ غیرەتی لە موسڵمانەكان حەرام كردووە.

قوڕەیشی لە نێو وتارەكانیدا هەروەها باسی لەوە كرد، كە پەرە پێدان بە بێ غیرەتی لە نێو موسڵمانەكان یەكێك لە پیلانەكانی دوژمنان بووە و ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان موسڵمانەكان خوێڕی و بێ غیرەت بكەن و هەروەها ئاماژەی دایە ئەوەیكە، دوژمنان بە هێنانی ماهوارە بۆ ئێران وردە وردە بێ غیرەتییان لە نێو بنەماڵەكاندا پەرە پێداوە و پێویستە بنەماڵەكان وریای خۆیان بن و ژن و مێردە موسڵمانەكان بەرانبەر بە هات و چوو كردنی یەكتر لەگەڵ خەڵكی دیكەدا وریا بن.

شایانی باسە، كەسایەتیە ئایینیەكان و بەتایبەت پێشنوێژی مزگەوتی شارە گەورەكانی كوردستان و ئێران كە راستەوخۆ لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دیاریی دەكرێ، زۆر جار بە بیانووگەلێكی جیاجیا هێرش دەكەنە سەر ئازادییەكان تاك و بە هاندانی هاوڵاتییان بۆ ئەنجامدانی كردەوەی توندوتیژیانە، بوونەتە هۆی پەرەسەندنی لادانە كۆمەڵایەتیەكان و بەتایبەت توندوتیژیی لە نێو بنەماڵەكاندا و هەروەها زۆربەی رۆژەكان هەڵدەكوتنە سەر ماڵ و حاڵێ هاوڵاتییان بە مەبەستی كۆكردنەوەی ماهوارە كەرەستەی پەیوەندیدار بەو ئامێرەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.