شه‌ممه‌ 14 كانونی یه‌كه‌م 2024

ناسینیەوەی 2 هەزار منداڵی ژێر تەمەنی 6 ساڵ لە ورمێ كە تووشی بەدخوراكین

بەرپرسی كۆمیتەی ئێمدادی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای ورمێ دەڵێ: 2 هەزار منداڵی ژێر تەمەنی 6 ساڵ لە پارێزگای ورمێ ناسێندراون كە تووشی بەدخوراكی بوون و پێویستیان بە چارەسەریی و پێڕاگەیشتن هەیە.

“جەلال حسێن زادە” زیادی دەكات: ئەو منداڵانە بۆ دابین كردنی پێداویستیە خۆراكیەكانیان لە لایەن ئەو ناوەندە دەوڵەتیەوە 60 هەزار تمەنیان پێ دەدرێت و هەموو ئەو پارەیەش لە یارمەتیە خێرخوازانەكانی خەڵك كۆكراوەتەوە.

ئەو كاربەدەستە حكومەتیە لە درێژەدا دەڵێ: ساڵانە لە پارێزگای ورمێ 5 تا 6 هەزار نەفەر دەكەونە ژێر چەتری پشتیوانیی كۆمیتەی ئیمداد و لە لایەن ئەو ناوەندە حكومەتیەوە پشتیوانی دەكرێن.

شایانی باسە، وڵاتی ئێران یەكێك لە هەرە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان لە بواری سەرچاوە ژێر زەوینیەكانەوە و لە بواری نەوت و گاز پلەی دووهەمی جیهانی هەیە، بەڵام هەژاری تەنگی بە خەڵكی ئەو وڵاتە هەڵچنیوە و بە وتەی خودی كاربەدەستان ئێستاكە پتر لە 10% ی خەڵكی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدان و هەر بەو بۆنەوە هەندێكیان روو دەكەنە كۆمیتەی ئیمداد بە مەبەستی وەرگرتنی پارەیەكی زۆر كەم لە مانگدا و ئەم كردەوەیەش بە چەشنێك لە ناو خەڵكدا بە خراپ سەیر دەكرێت، كە كەمتر كەسێك رووی ئەوەی هەیە باس لە وەرگرتنی وەها پارەیەك بكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.