پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

ورمێ 40 هەزار خوێندەواری بێكاری هەیە و كرماشانیش پلەی یەكەمی بێكاریی ئێران

بە وتەی پارێزگای ورمێ، ئێستاكە 40 هەزار كەس كە خوێندنیان لە پلەی كارناسی و سەرەوەتر تەواو كردووە و هێشتاكە بێكارن و بەدوای كاردا دەگرێن، لەو پارێزگایە بوونی هەیە.

ناوراو وێڕای ئاماژەدان بەو ئامارە، دەڵێ: بۆ چارەسەر كردنی ئەو گرفتە دەبێ سەرمایەگوزاریی بكرێت، بەڵام ئاڵۆزیی كاروباری ئیداری پێشی بە كەڵك وەرگرتن لە زەرفیەتی سەرمایەگوزاریی لە كەرتی تایبەت و ئەو پرۆژانەی كە دەتواندرێ بدرێتە كەرتی تایبەت گرتووە.

پارێزگاری ورمێ دەشڵێ: ئەو 40 هەزار خوێندەوارە بێكارە سەرمایەگەلێكن كە لە دۆخی دژواردا خوێندنیان تواو كردووە و ئێستا بەو چەشنە لە چاوەڕوانی هەلی كاردان.

لە لایەكی دیكەوە، بە پێی دوایین پێوەرەكانی بێكاریی لە ئێران پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە 15.3% بێكاری لە پلەی یەكەمدایە و لوڕستان بە 14.9% لە پلەی دووهەم و قەزوین لە تەنیشت چوارمەحاڵ و بەختیاری پلەی سێهەمی بێكارییان لە ئێراندا هەیە.

جێگای باسە: 4 پارێزگای رۆژهەڵاتی كوردستان لەوانە “ئیلام، كرماشان، سنە و ورمێ” لە ئاستی ئێراندا و لە بواری كێشە و كەم و كۆڕیە كۆمەڵایەتیەكاندا لە پلەكانی یەكەمدان و هەمیشە لە لایەن كاربەدەستان و ئۆرگانە حكومەتییەكانەوە بە چاوێكی ئەمنیەتیەوە سەیر دەكرێن و وێڕای ئەوەیكە كوردستان سروشت و خاكێكی دەوڵەمەندی هەیە، بەڵام بە پێی پێویست و گونجاو لە لایەن حكومەتەوە ئاوڕی لێنادرێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.