تەرمی بێ گیانی کۆڵبەرێک لە سنووری پیرانشار دۆزرایەوە. کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی گۆزە رەش لە شاری پیرانشار بە ناوی ناسر مورادپور لە لایەن رژیمەوە دەستگیر و پاشان کوژراوە. بنەماڵەی ناوبراو رایانگەیاندووە، کاتێک تەرمی رۆڵەکەیان دۆزیوەتەوە، دەستی لە پشتەوە بەستراوەتەوە و لە لایەن ھیزەکانی رژیمیشەو کوژراوە.
زۆرتر بخوێنەوە »مافی مرۆڤ
ناسنامەی یەکێکی دیکە لە گیانبەختکردووانی جوانڕۆ ئاشکرا بوو
ئیبراهیم مورادی خەڵکی گووندی سەفی ئاوای جوانڕۆ یەکێک دیکە لە قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەیە. دەوترێ ابراهیم دایک و باوکی نەبووە و تەنیا بۆ کڕینی هێندێک کەل و پەل سەردانی شاری جوانڕۆی کردووە کە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی بەخت کردووە.
زۆرتر بخوێنەوە »دوو ھەواڵ سەبارەت بە قوربانیانی خۆپیشاندانەکان لە کرماشان
لە درێژەی ئاشکرا بوونی شوناسی قوربانیانی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان دژی رژیم، ناسنامەی دوو کەسی دیکە لە قوربانیان ئاشکرا بوو. بە پێی ئەو ھەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ناسنامەی یەکێک لە قوربانیانی شاری کرماشان لاوێک بە ناوی دکتۆر بورھان مەنسورنیا بووە کە بە ھۆی تەقەی راستەوخۆی ھێزەکانی رژیمەوە گیانی لەدەست داوە. ھەروەھا لە ھەواڵێکی دیکە کە بەداستمان گەیشتووە، مامۆستایەکی خەڵکی نۆدشە بە …
زۆرتر بخوێنەوە »دوو زیندانی سیاسی کورد پاش ٣٠ ساڵ ئازاد کران
عوسمان مستەفاپور و محەمەد نەزەری دوای ٣٠ ساڵ لە زیندانی رژیمی ئێران ئازاد کران. دوو زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی عوسمان مستەفاپور و محەمەد نەزەری کە ماوەی ٣٠ ساڵە بە بێ یەک رۆژ مەرەخەسی و بە تاوۆنی پەیوەندیی لەکەڵ حزبە کوردستانیەکان لە زیندانەکانی رژیم بوون و ئەمڕۆ ئازاد کران.
زۆرتر بخوێنەوە »چوار چالاکی ئەدەبی لە بۆکان دەستگیر کران
هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێی کردن. ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕەزبەر، چوار چالاکی ئەدەبیی کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “ژاکا ئیسماعیلپور، سمکۆ مەعروفی، هومەن فەیزی و شاهۆ خزری”، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە، دەستگیرکران. بە پێی زانیارییەکان ئەم چوار چالاکە کوردە، دوای کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بۆ پشتیوانی لە کوردستانی ڕۆژئاوا، …
زۆرتر بخوێنەوە »مامۆستایەکی کورد بە یەکساڵ زیندان مەحکوم کرا
ئومید شامحەمەدی، چالاکی فەرهەنگی خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە، بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرا.
زۆرتر بخوێنەوە »بەندكراوێكی سیاسی كورد رەوانەی نەخۆشخانە كرا
چەنگیز قەدەمخێری، زیندانی سیاسی كورد لە زیندانی مەسجد سلێمان، بەهۆی گرفتی گورچیلەكانی رەوانەی نەخۆشخانەكراو سەرەڕای هۆشداری پزیشكان بۆ زیندان گەڕێنرایەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »دوو هەڵسوڕاوی كرێكاری كورد رەوانەی زیندان كران
مێهرداد سەبوریو ئومید ئەحمەدی دوو هەڵسوڕاوی كرێكاری خەڵكی شاری كامیاران كە پێشتر بە زیندان مەحكوم كرابوون، رۆژی پێنجشەممە 29ی سەرماوەز رەوانەی زیندان كران.
زۆرتر بخوێنەوە »پزیشكێكی كورد پاش 6 ساڵ زیندان تا ئێستاش چارەنوسی نادیارە
زیاتر لە شەش ساڵە دكتۆرێكی كورد خەڵكی شاری سنە لەزیندانی ئێڤیندایەو تا ئێستاش چارەنوسی نادیارە.
زۆرتر بخوێنەوە »سنە.. هەڵسوڕاوێكی كرێكاریی دەستگیر كرا
رۆژی دووشەممە هەڵسوڕاوێكی كرێكاریی كورد لە ماڵەكەی خۆی لەشاری سنە لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیرو رەوانەی شوێنێكی نادیار كرا.
زۆرتر بخوێنەوە »شنۆ.. دوو هاوڵاتی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کران
دو شارومەند خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێك لە حیزبە کوردیەکان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستگیر کران .
زۆرتر بخوێنەوە »بەپەلە.. سێ كۆڵبەری كورد بوونە قوربانی
بەهۆی تەقینەوەی مین لەناوچەی مەریوان سێ كۆڵبەری كورد كوژرانو بریندار بوون.
زۆرتر بخوێنەوە »بانە.. شەش هاوڵاتی كورد دەستگیر كران
دوێنێ دووشەممە 2ی رەزبەر، هێزێكی تایبەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە 5 هاوڵاتی ئەو شارەیان دەستگیرو راپێچی شوێنێكی نادیار كرد.
زۆرتر بخوێنەوە »ڕێگری کردن لە ئازاد بوونی چالاکانی مەدەنی کورد لە کرماشان
لە دوایی ۳۳ رۆژ لە دەستبەسەر بونی چالاکانی کورد لە کرماشان و لۆڕستان، بڕیاردەری گشتی ڕژیمی ئێران لە شاری کرماشان،ڕێگری لە ئازاد بونی کاتی دەستبەسەرکراوان کرد.
زۆرتر بخوێنەوە »کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەوانی شاری سەدردەشت
کرێکارانی شارەوانی شاری سەردەشت لە بەر پێنەدانی حەقدەستاکانیان کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان پێک هێنا.
زۆرتر بخوێنەوە »گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پیرانشار
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە شاری پیرانشار گیانی لە دەست دا.
زۆرتر بخوێنەوە »