بانە.. شەش هاوڵاتی كورد دەستگیر كران

دوێنێ دووشەممە 2ی رەزبەر، هێزێكی تایبەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە 5 هاوڵاتی ئەو شارەیان دەستگیر‌و راپێچی شوێنێكی نادیار كرد.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، دوێنی دوشەممە هێزێكی تایبەتی ئیتلاعات لەشاری بانە لەبەردەم پاساژی بەهشت 5 هاوڵاتی كوردیان بە ناوەكانی: “میلاد رەسوڵی، موحسن قادرپەناهی، ئەركان رەزایی، رزگار محەمەدی‌و تەیب ئەحمەدی دەستگیركرد.
سەرچاوەكەی زاگرۆس پۆست رایگەیاند، رۆژی 2ی رەزبەر ، هێزەكانی رژیم شاری بانەیان بەتەواوی میلیتاریزە كردبوو و لەسەر هەموو چوار ڕێكان هێزە چەكدارەكانی رژیم جێگیر كرابوون.
وتیشی: ئەو هێزەی كەوتوونەتە گرتنی خەڵك پانتۆڵی كوردییان لەبەركردوە‌و بە دەمامك سەروچاویان داپۆشیوە‌و زۆر بە توندی و دڕندانە لەگەڵ خەڵك هەڵسوكەوت دەكەن.
بەدوای مانگرتنە گەورەكەی رۆژی 21ی خەرمانان لە هەموو شارەكانی كوردستانی رۆژهەڵات، رژیم كەوتووەتە گرتن‌و راوەدونانی هەڵسوڕاوان‌و چالاكانی مەدەنی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …