چەنگیز قەدەمخێری، زیندانی سیاسی كورد لە زیندانی مەسجد سلێمان، بەهۆی گرفتی گورچیلەكانی رەوانەی نەخۆشخانەكراو سەرەڕای هۆشداری پزیشكان بۆ زیندان گەڕێنرایەوە.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، چەنگیز قەدەم خێری كە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمان دوورخراوەتەوە، گورچیلەكانی توشی گرفتی جیدی بووەو بەهۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە بەڵام پاش چارەسەری سەرەتایی دیسان رەوانەی نەخۆشخانەكراوەتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە پزیشكانی نەخۆشخانە هۆشداریان داوە كە دەبێت چەنگیز لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكیدا بێتو بە وتەی ئەوان لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا توشی مەترسی جیدی دەبێت.
چەنگیز قەدەم خەیری لەدایک بووی ساڵی ١٣٦٧، ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی دەستگیر و بە تۆمەتی ئەندامیەت لەیەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری رژیم لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە بە ٤٠ ساڵ بهندكران و گواستنەوە بۆ بهندیخانهی شاری مەسجد سولەیمان، حوکم درا.
چەنگیز قەدەم خێری مانگی رابردوو نامەیەكی بۆ جاوید رەحمان، راپۆرتدەری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری ئێران ناردو تێیدا ئاشكرای كرد كە لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە توشی ئەشكەنجەی رۆحیو جەستەیی بووەتەوەو توشی چەندین نەخۆشی بووەو بە تاوانێك حوكم دراوە كە سیناریۆیەكی رژیمی ئیسلامی بووە.