هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێی کردن.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕەزبەر، چوار چالاکی ئەدەبیی کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “ژاکا ئیسماعیلپور، سمکۆ مەعروفی، هومەن فەیزی و شاهۆ خزری”، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە، دەستگیرکران.
بە پێی زانیارییەکان ئەم چوار چالاکە کوردە، دوای کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بۆ پشتیوانی لە کوردستانی ڕۆژئاوا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی بۆکانەوە دەسبەسەر و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراون.
لە ماوەی رابردوودا و پاش چەندین خۆپیشاندان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان دەیان کەس لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم دەستگیرکراون کە تا ئێستا چارەنوسی ژمارەیەکیان نادیارە.