هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

مافی مرۆڤ

45 كەس لە ئێران ئێعدام كران و 10 كەسی دیكەش لە ژووری تاكەكەسین

لە سەرەتای مانگی رەشەممەوە تا ئێستا واتە لە ماوەی 12 رۆژی رابردوودا، لانیكەم 45 كەس لە ئێرانی ئیسلامی ئێعدام كراون. سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 10 كەس لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز لەسێدارە دران. بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 12ی مانگی رەشەممە 10 زیندانی پیاو لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز لەسێدارە دران، …

زۆرتر بخوێنەوە »

لە ماوەی یەك مانگی رابردوو زیاتر لە 3 هەزار كەس بوونەتە قوربانیی

نوێنەری ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە بەهۆی تەقینەوەو توندوتیژییەكان لە مانگی ڕابردوودا لانیكەم 1100 كەس كوژراون كە زیاتر لە 600 كەسیان خەڵكی مەدەنی بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاكێكی كوردی خەڵكی شاری سەدەشت دەستگیر كرا

رۆژنامەنووسێكی كوردی خەڵكی شاری سەردەشت، لە شاری مەهاباد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرا. سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كرد، هەفتەی  ڕابردوو كاوان محەممەدپوور، ڕۆژنامەوانی خەڵكی شاری سەردەشت پاش بانگكرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد دەستگیر كراوە. محەممەدپوور خوێندكاری ڕەشتەی كۆمەڵناسیی زانكۆی پەیام نووری شاری مەهابادو سكرتێری دوو هەفتەنامەی جامعەی كوردستان، هاوكاری ڕۆژنامەكانی شەرق و ئیبتكار و هەروەها سەرۆكی بەشی ئەدەبیی گۆڤاری …

زۆرتر بخوێنەوە »

راوێژكاری حەسەن رۆحانی: رەوشی مافی مرۆڤ لە زیندانەكانی ئێران زۆر خراپە

“عەلی یوونسی”، راوێژكاری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری كەمایەتییە ئێتنیكی و دینییەكان لە ئێران، دانی بەوەدا ناوە كە لە زیندانەكانی ئێران بە بەربڵاوی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ دەكرێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

كوژرانی كاسبكارێكی دیكە لە سەر سنوورەكانی كوردستان

شەوی ڕابردوو، لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، هێزەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی، تەقەیان لە كۆمەڵێك كۆڵبەر و كاسبكاری كورد كردووە، كە بەو هۆیەوە كۆڵبەرێكی كورد گیانی لەدەست داوە.

زۆرتر بخوێنەوە »