دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

كوژرانی كاسبكارێكی دیكە لە سەر سنوورەكانی كوردستان

شەوی ڕابردوو، لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، هێزەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی، تەقەیان لە كۆمەڵێك كۆڵبەر و كاسبكاری كورد كردووە، كە بەو هۆیەوە كۆڵبەرێكی كورد گیانی لەدەست داوە.

لە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، “سیروان بەرزنجی”، تەمەن ٢٥ ساڵ، كوڕی لەتیف، ناوی ئەو كۆڵبەرە كوردە بووە كە بە تەقەی هێزەكانی سپای پاسداران گیانی لەدەست داوە.

دەوتری لەو هێرشەی سپای پاسداراندا، چەند سەر ئەسپی بارهەڵگری كاسبكارانیش بەكوشت چوون.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، سپای پاسداران لە ناوچەی رەبەتی سەر بە شاری سەردەشت، ئەو هێزانە، سەرەڕای كوشتنی ئەو گەنجە كوردە، دەستیان بەسەر كەلوپەلی كۆلبەرانیشدا گرتووە و چوار سەر ئەسپی بارهەڵگری كاسبكارانیشیان كوشتووە.

هاووڵاتیانی كوردستان بە هۆی بێ دەرەتانی و دەستكورتی و نەبوونی پیشەیەكی شیاو بەناچاری ڕوویان لە پیشەی مەترسیداری كۆڵبەری كردووە و رۆژانە بەو هۆیەوە گیانیان دەكەوێتە مەترسیەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.