سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

15 كەسی دیكە لە ئێران ئێعدام كران

15 زیندانیی دیكە بە تاوانی بقاچاخی مادەهۆشبەرەكان لە زیندانی قزڵحساری كەرەج و لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئێعدام كران.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، سەرلەبەبانی رۆژی چوارشەممە 13ی مانگی رەشەممە 15 كەسی دیكە بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لە زیندانی قزڵحساری كەرەج لەسێدارە دران.

ئەو زیندانیانە كە ماوەیەك پێش ئَستا بۆ گواسترابوونەوە بۆ شاری تاران، دوێنی بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمەكەیان گواسترانەوە بۆ زیندانی قزڵحساری كەرەج.

بەگشتی رۆژی چوارشەممە 23 كەس لە زیندانی قزڵحسار بۆ ژووری تاكەكەسی گواسترانەوە و بۆ دوایین جار لەگەڵ بنەماڵەكانیان چاوێكەوتنیان كرد، بەڵام حوكمی 8 كەسیان بە هۆكارێكی نادیار جێبەجێ نەكرا و گواسترانەوە بۆ ژووری تاكەكەسی.

هەروەها دوێنی 6 زیندانی مەزهەبی كوردیش لە زیندانری رەجایی شاری كەرەج لەسێدارە دران، كە هاوڕێ لەگەڵ ئەم 15 كەسە، بەگشتی رۆژی چوارشەممە 21 كەس لە ئێران ئێعدام كران.

شایانی باسە، لە سەرەتای ئەم مانەگەوە كە تا ئێستا 14رۆژی لێ تێبەڕ بووە، نزیكەی 70 كەس لە ئێرانی ئیسلامی ئێعدام كراون، ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە رووحانی سەرۆك كۆماری ئێستای ئێران لە كاتی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەكاندا بەڵێنی باشتر كردنی دۆخی مافی مرۆڤی ئێرانی دەدا، بەڵام ئەو دۆخە رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو خراپی و قەیراناوی بوون، دەڕوات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.