کوردستان

ورمێ: چوار کەس ئێعدام کران

سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە رێکەوتی19/4/2016 لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ چوار کەس بە تۆمەتی کرین و فرۆشتنی مادەسڕکەرەکان ئێعدام کران.

زۆرتر بخوێنەوە »

رۆژهەڵاتی کوردستان: لە شاری مەریوان خۆپیشاندان دەستی پێکرد – ڤیدیۆ

لە درێژەی ناڕزایەتی دەربرین، سەبارەت بە بەستنی سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ رێکەوتی 19/4/2016 خەڵکی شاری مەریوان رێپێوانی جەماوەریان بە دروشمی سنوورەکان بکەنەوە وەرێخست.

زۆرتر بخوێنەوە »

مەریوان: مانگرتن دەستیپێکرد

دوابەدوای مانگرتنی کاسبکاران و کۆڵبەرانی شارەکانی بانە و سەردەشت، دوکانداران، کۆڵەبەر و کاسبکارانی شاری مەریوانیش تێکەڵ بەو ناڕەزایەتییە بون و بەشێکی بەرچاو لە دوکانەکانی شاری مەریوانیش داخران.

زۆرتر بخوێنەوە »

تورکیە: بناری قەندیلی بۆردوومان کرد

فرۆکە جەنگییەکانی تورکیە بنکەکانی پە کە کەیان لە بناری قەندیل، لە سنووری سەنگەسەر بۆردوومان کرد . بەڵام تا ئێستا زیانەکانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

رۆژهەڵاتی کوردستان: مانگرتنی کۆڵبەران و کسابکاران لە دوو شاری بانە و سەردەشت بەردەوامە

مانگرتنی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە شاری بانە پای نایە دووهەمین رۆژی خۆیەوە و هاوشاریانی بانە لە کردنەوەی دووکانەکان خۆیان بواردوە و مانگرتن لە شاری سەردەشتیش دەستی پێکرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

کرماشان: کچە وەرزشوانێکی کورد گەیشتە ئۆلەمپیک

“نەدا شەهسەواری” کچە کوردی خەڵکی شاری کرماشان بۆ یەکمجار لە رشتەی پینگ پونگ گەیشتە ئولمپیکی 2016ی “ریۆدۆجانیرۆی” برازیل.

زۆرتر بخوێنەوە »

وێنە.. دوەمین سمیناری رۆژهەڵات “پرس، راڤە، رێگا” بەڕێوەچوو

رۆژی شەممە 16ی ئەپریلی 2016، دووەمین سمیناری رۆژهەڵات “پرس، راڤە، رێگا” لە كاتژمێر 10:00 تا 18:00 لە زانكۆی گۆتە لە شاری فرانكفۆرتی ئاڵمان بەڕێوەچوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

هەرامان: دوو کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

تەنیا لە یەک رۆژدا کوڕێکی گەنج و پیاوێکی بە تەمەن لە پارێزگای کرماشان خۆیان هەڵواسی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

زۆرتر بخوێنەوە »

مەریوان: لە ئاوایی کانی دینار ژنێک خۆیی سووتاندووە

هاوڵاتییه‌کی ژن خەڵکی کانی دیناری مەریوان به هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو به هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

بانە: مانگرتنی دووکاندارن لە بەردەم فەرمانداری

دووکاندارانی شاری بانە بە هۆی بەستنی سنوورەکانەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە و مانگرتوان دەڵێن تا سێ رۆژی دیکە، چاوەڕێ وڵام دەبین، ئەگینا کاردانەوەی دیکەمان دەبێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

سەقز: سزای زیندان بۆ چالاکێکی ماموستایان

تاهیر قادرزادە ئەندامی پیشەیی ماموستایانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ماموستایانی چالاکی شاری سەقز، بە تۆمەتی رێخستنی کۆبوونەوەی ماموستایان لەلایەن دادگای رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە بە 91 رۆژ زیندان مەحکوم کرا.

زۆرتر بخوێنەوە »