پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024

وێنە.. دوەمین سمیناری رۆژهەڵات “پرس، راڤە، رێگا” بەڕێوەچوو

رۆژی شەممە 16ی ئەپریلی 2016، دووەمین سمیناری رۆژهەڵات “پرس، راڤە، رێگا” لە كاتژمێر 10:00 تا 18:00 لە زانكۆی گۆتە لە شاری فرانكفۆرتی ئاڵمان بەڕێوەچوو.

تەوەری گشتی سمینارەكە “دیاردەناسی‌و خەسارناسی بزوتنەوەی نەتەوەیی‌و كۆمەڵایەتی رۆژهەڵاتی كوردستان” بوو كە لەچەندین پانێل دا‌و لە تەوەری جیاجیا لەلایەن بەشداربووانەوە پێشكەش كرا.

پانێلی یەکەم: پرسی ژن و بزووتنەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان
بەشداران: مەهین شۆکرۆڵاپور – سەبری بەهمەنی

پانێلی دووهەم:کرماشان،ئیلام و لورستان لە بەستێنی بزووتنەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان
بەشداران: ئیقبال سەفەری – ئارش لۆرستانی و دوکتور مەسعوود روستەمی

پانێلی سێهەم: حیزبی دێموکرات و بزووتنەوەی رۆژهەلاتی کوردستان
بەشداران: عەبدۆلا حیجاب – کاوە ئاهەنگەری

پانێلی چوارەم: گۆتاری چەپ و بزووتنەوەی نەتەوەیی رۆژهەلاتی کوردستان
بەشداران: یووسف ئەردەلان – شارام قەوامی

پانێلی پێنجەم: فێکر و فەلسەفەی عەبدۆلا ئۆجالان و بزووتنەوەی نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان
بەشداران: سەعید ساعیدی – باریش نەسیریان

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …