ماڵەوە / مافی مرۆڤ (پەڕە 10)

مافی مرۆڤ

دایە زەینەب ئیسماعیلی بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا

دایە زەینەب ئیسماعیلی پاش یەک مانگ دەستگیر کران لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. دایە زەینەب رۆژی پێنجشەممە ٨ی رەشەممە لە لایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێگولان دەستگیر کرابوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستگیر کردنی دایە زەینەب ئیسماعیلی، ماڵەکەیشیان پشکنیوە و پاش دەستگیر کردن بۆ سنە گواستوویانەتەوە. دایە زەینەب دایکی “محەمەدئەمین ئەمیری”ە …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە بە دەستی ھێزەکانی رژیم لە بانە

ھێزەکانی رژیم لە بانە کۆڵبەرێکی دیکەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان. دوێنێ سێشەممە ٢٧ی مانگی رەشەممە، ھێزەکانی رژیم لە ناوچە سنووریەکانی ھەنگەژاڵەی بانە، تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکیان کردە ئامانج و دەستبەجێ کوشتیان. ناوی ئەو کۆڵبەرە سیروان شەریفی کوڕی خالد و خەڵکی ئاوایی قولی ئاوا بوو. ھێزە چەکدارەکانی کۆماری دژە کوردی ئیسلامی، بە بەردەوامی …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیانلەدەستدانی ھاوڵاتیەکی خەڵکی بۆکان بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا

ھاوڵاتیەکی خەڵکی بۆکان بە ھۆی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. بە پێی ھەواڵێ کە بە ھەواڵدەریی ژاگرۆس پۆست گەیشتووە، دوێنێ یەکشەممە ١١ی مانگی رەشەممە،پێاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ بە ناوی حوسێن حەمەشوان خەڵکی ئاوایی ئیسکی بەغدا، بە هۆی تووشبوون بە پەتای کرۆنا لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان گیانی لەدەست داوە. هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تەرمی ناوبراو نەدراوەتەوە بە بنەماڵەکەی. شایانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

مەترسی دیپۆرت کردنەوەی چالاکێکی سیاسی کورد لە تورکیەوە بۆ ئێران

چالاکێکی سیاسی کورد لە گرتووخانەی تورکیە لە بەردەم مەترسی دیپۆرت کردنەوە بۆ ئێراندایە. بەپێی ھەواڵێک کە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، چالاکێکی سیاسی کوردی خەڵکی کامیاران بە ناوی جەھاندار قودوسی ( ئەردەڵان) ٣٤ ساڵ تەمەن، روژی پێنجشەممە ٢٠ی فێبریە لە شاری ئێستانبول لە وڵاتی تورکیە دەستگیر و راپێچی زیندان کراوە. جەھاندار قودوسی چالاکی سیاسی، رۆژی رابردوو لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە پەناخواز دادگایی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیرکردنی سێ ئەندامی بنەماڵەی گیانبەختکردوویەک لە سەقز

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندانی، هێزە ئەمنییەتیەکانی رژیم لە شاری سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی گیانبەختکردوویەکی پژاک بە ناوی خالید شێخی کوڕی رەئوف شێخی و براکەی بە ناوی “حامد شێخی”و دوو زاوای ناوبراویان بە ناوەکانی ”نەبی مەلاوەیسە“ و ”ئەیووب خانی“ دەستگیر کردووە. دەوترێ ئەو هێزانە کە نزیکەی ٢٠ کەس بوون کاتژمێر ٧ی بەیانی و هاوکات لەگەڵ شەشەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی خالید شێخی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیرکردنی لاوێکی خەڵکی مەریوان

لاوێکی خەڵکی شاری مەریوان پاش سەردانی بۆ ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعات دەستگیر کرا. رۆژی شەممە ٥ی رێبەندان، عوسمان دلاویز ٣٠ ساڵە و خەڵکی ئاوایی گوێزە کوێرە و دانیشتووی شاری مەریوان بانگھێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە و دەستگیر کرا. پاش تێپەڕبوونی ١٠ رۆژ و وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، ئیداەی ئیتلاعات ھیچ وڵامێکی سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو بڵاو نەکردووەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

صدور حکم زندان برای پروین ادوایی

پروین ادوایی فعال مدنی و فعال در حوزەهای حقوق زنان و کودکان از سوی دستگاه قضایی ایران بە حبس محکوم و بە زندان منتقل شد. پروین ادوایی فعال مدنی اهل مریوان کە در حوزەهای حقوق زنان و کودکان فعالیت داشت و چندی پیش از سوی دادگاه انقلاب مریوان بە تحمل ٥ سال حبس محکوم شدە بود، در دادگاه تجدید نظر …

زۆرتر بخوێنەوە »

خودکشی یک پناھجوی کورد در ترکیە

جسد چنور یونسی پناهجوی کورد در تاریخ ٢٧ ژانویه ٢٠٢٠ در ساحل “کنییالتی شهر آنتالیا توسط ماهیگیران محلی پیدا شد و دو روز بعد بە سنندج بازگرداندە شد. طبق گفته پلیس ترکیە وی خودکشی کرده و جسدش به پزشکی قانونی آنتالیا منتقل شده بود. از چنور یونسی یادداشتی پیدا شده که در آن به زبان ترکی نوشته شده بود: “من …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی لاوی کورد بە ھۆی بەربوونەوە لە بینایەکی بەرز

کرێکارێکی لاوی کورد بە ھۆی بەربوونەوە لە بینایەکی بەرز لە شاری ئامۆل گیانی لەدەست داوە. دوێنێ چوارشەممە ٩ی رێبەندان، کرێکارێکی لاو بە ناوی سینا عەلی رەمائی ١٤ ساڵە و خەڵکی ئاوایی بێساران لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە کاتی کارکردن لە بینایەکی بەرز لە شاری ئامۆل لە باکووری ئێران، کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە. جێگای ئاماژەیە، ساڵانە ھەزاران کرێکاری کورد …

زۆرتر بخوێنەوە »

زیندانیەکی سیاسی کورد حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ ی ڕێبەندان بەرپرسانی زیندانی سنە بە شێوەی فەرمی “حەیدەر قوربانی” ئاگادار کردووەتەوە کە لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای لە سێداردەدانی بەسەردا سەپێندراوە. حەیدەر قوربانی بە ١٢٠ ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم درابوو بەڵام دادگای سنە ئەو سزایەی گۆڕی بۆ ئێعدام کردن. هەر لەو پێوەندیەدا زیندانیەکی سیاسی دیکەی کورد بە ناوی مەحمود سادقی هەر لە گرتووخانەی سنە …

زۆرتر بخوێنەوە »

برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە بە دەستی ھێزەکانی رژیم

رۆژی ھەینی ٤ی رێبەندان ١٣٩٨، ھێزە ئینتزامییەکانی رژیم لە سنووری گەچتومەرز لە شاری سەڵماس تەقایان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێک بناوی سالار رەحمانی ٢٣ ساڵە بە توندی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە خەڵکی ئاوایی شمونین لە ناوچەی سنووری گەچتورمز بووە. ھاوکات و لە ھەمان رۆژدا، ھێزەکانی رژیم لە ناوچە سنووریەکانی سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەکی دیکە لە کۆڵبەران کردووە و لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیرکردنی چالاکێکی مەدەنی لە سنە

چالاکێکی مەدەنی کە ھاوکات لە نێو گرووپە شاخەوانیەکانی شاری سنە چالاکی دەکرد لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا. فەردین مورادی ناوی ئەو لاوە کوردەیە کە لە نێو دووکانەکەی وێڕای دەستبەسەرا گرتنی کەلوپەلە شەخسیەکەی، دەستگیر و راپێجی شوێنێکی نادیار کراوە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە ھۆکاری دەستگیر کردن و شوێنی راگرتنی فەردین مورادی نادیارە و وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، ھیچ زانیارییەک لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیانبەختکردنی یەکێکی دیکە لە ناڕازیان لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی ئێران

مورادعەلی حوسێنی، یەکێکی دیکە لە ھاوڵاتیانی ناڕازی کە لە مانگی خەزەڵوەر لە قاڵای حەسەن خان لە رۆژئاوای شاری تاران دەستگیر و لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیم گیانی لەدەستدا. لە ماوەی رۆژانی رابردوو پۆلیس لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراو پەیوەندی گرتووە و پێانی راگەیاندووە کە، وەرن تەرمی رۆڵەکەتان کە لە یەکێک لە باخەکەنی شەھریار دۆزراوەتەوە، وەری بگرن. مورادعەلی حوسێنی نیگەھبانێکی سادە بووە و …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەفشین حوسێن ‌پەناهی” پاش ٥ ڕۆژ مەرەخەسی گەڕێندرایەوە زیندان

“ئەفشین حوسێن ‌پەناهی”، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی هاتبووە مەرەخەسییەوە و پاش ٥ ڕۆژ گەڕێندرایەوە زیندان. “ئەمجەد حوسێن‌ پەناهی”، چالاکی مافی مرۆڤ و برای “ڕامین و ئەفشین حوسێن ‌پەناهی”، لەو بارەیەوە دەڵێ: “ئەفشین لە مێژە لە ئێشی لاق  و نێوقەدی ئازار دەچێژێت و بنەماڵەکەمان داوامان کردبوو کە لە دەرەوەی زیندان …

زۆرتر بخوێنەوە »

بانگھێشتی ئەندامێکی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

ێسکەندەر لوتفی ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان و مەریوان و ئەندامی شورای ھاوئاھەنگی رێکخراوە سنفیەکانی مامۆستایانی ئێران بۆ جاری شەشم لە ماوەی چوار مانگی رابردوو بانگھێشتی دادگا کرا. بە پێی بانگھێشتنامەیەک کە رۆژی دووشەمە ٣٠ بەفرانبار دراوە بە دەفتەری ساڵەح نیکبەخت پارێزەری ناوبراو، دەبێ رۆژی دووشەمە ٧ی رێبەندان لە لقی ١٠٤ی دادگای سنە ئامادە ببێت. پێشتریش چەندین جار لە ماوەی …

زۆرتر بخوێنەوە »