سێ شه‌ممه‌ 30 نیسان 2024

لاوێكی كورد لە بنكەیەكی سپای پاسداران كۆتایی بە ژیانی هێنا

لاوێكی كوردی یارسان بە ناوی حیكمەت سەفەری خەڵكی ئاواییەكی سەر بە كرماشان كە لە بنكەیەكی سپای پاسداران خەریكی تێپەڕاندنی دەورانی سەربازی بوو كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ئەم هەواڵە، حیكمەت سەفەری لە لایەن فەرماندەی بنكەكەوە چەندین جار سووكایەتی پێكراوە‌و هاوكات ئەو لاوە كوردەش بەردەوام دژی ئەو سووكایەتیەی فەرماندەی بنكەكە راوەستاوە‌و وەڵامی داوەتەوە.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە سەرەتای مانگی گەلاوێژی ساڵی رابردوو لاوێكی دیكە بە ناوی ئۆمید محەممەدی لە ئەنجامی هاتنەپێشی كێشەی مەزهەبی لەگەڵ فەرماندەكانی بنكەیەكی سپای پاسداران لە ساڵحاوای سەر بە شاری بانە لە لایەن بەرپرسانی ئەو پادگانەوە كوژرا.

هاوكات لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی رابردوو لە درێژەی سووكایەتیكردن بە یارسانەكان لە بنكەیەكی سپای پاسداران دەست‌و پای كەسێكی دیكە بە ناوی سابیر مافی، خەڵكی شاری قەزوێنیان بەستوو سمێڵیان تاشیوە‌و بەمشێوە سووكایەتیان بە ئایینی یارسانەكان كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.