وەرزشوانێكی خەڵكی شاری سەقز لە ئاستی ئێراندا سەركەوتنی وەدەستهێنا

وەرزشوانێكی تازەلاوی خەڵكی شاری سەقز لە وەرزشی وەزنە بەرداری (كێش هەڵگرتن) لە ئاستی ئێراندا پلەی دووهەمی مسۆگەر كرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، لە ماوەی رۆژانی رابردوو وەرزشوانێكی تازەلاوی خەڵكی شاری سەقز بە ناوی “ئەیوب ساڵحی” لە وەرزشی وەزنە بەرداری (كێش هەڵگرتن) لە پاڵەوانیەتی كرێكارانی ئێران، توانیویەتی پلەی دووهەم و میداڵی زێو (نوقرە) مسۆگەر بكات.

ئەو وەرزشوانەی كوردە پێشتریش لە چەندین كێبەركێی دیكەدا میداڵی وەدەستهێنابوو.

شایانی باسە، زۆر وەرزشوان و یاریزانی هەڵكەوتووی كورد لە ئێران بوونی هەیە، كە لەبەر ئەوەیكە كۆماری ئیسلامی هەم لە بواری نەتەوەیی و هەندێ جاریش لەبەر كێشەی مەزهەبی ناهێڵێ ئەو وەرزشوانە لێهاتووانە لە گۆڕەپانە جیاجیاكاندا دەركەون و زۆر جار پەراوێز دەخرێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.