سێ شه‌ممه‌ 30 نیسان 2024

پێش بە چارەسەریی پزیشكی زیندانیانی سیاسی لە”ورمێ و میناب” دەگیردرێ

8 زیندانی سیاسی كورد لە زیندانەكانی شاری “ورمێ و میناب” دۆخی تەندروستییان ناجێگرە و كاربەدەستانی ئەو دوو زیندانەش لە هەوڵدان بۆ چارەسەریی پزیشكی زیندانیەكان خۆدەبوێرن.

عەلی ئەفشاری، عەلی ئەحمەد سولەیمان، مستەفا عەلی ئەحمەد، هێمن حەسەنزادە، كەیوان مامەدی و بێهرووز ئاڵخانی 6 كەس لە زیندانی سیاسیی كوردن كە لە بارودۆخێكی زۆر نالەباری جەستەیدان و پێویستییان بەوە هەیە كە لە نەخۆشخانەیەكی دەرەوەی زینداندا چارەسەر بكرێن، بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵ بێ لەلایەن كاربەدەستانی زیندانەوە پشتگوێ خراون‌و تەنانەت دژایەتی لەگەڵ چارەسەریان كراوە.
لە لایەكی دیكەوە لە زیندانی شاری “میناب”یش ئەفشین سۆهرابزادە زیندانیی سیاسیی كورد كە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە و هەروەها زیندانیەكی سیاسی دیكە بە ناوی”محەمەد حسێن رەزایی” (خوسرۆ) سەرەڕای ئەوەی كە پێویستیان بە چارەسەری خێرا لە دەرەوەی زیندان هەیە، بەڵام بەهۆی دژایەتیی كاربەدەستان لەگەڵ مانەوەی ئەو دوو زیندانیە لە نەخۆشخانەی دەرەوە، “ئەفشین” كە لە نەخۆشخانەیەكی دەرەوە بوو، گەڕێندراوەتەوە بۆ نێو زیندان و “محەمەدحسێن”هەتا ئێستا هیچ ئاوڕێك لە نەخۆشیەكەی نەدراوەتەوە.

لە لایەكی دیكەوە، زیندانیەكی سیاسی كوردی دیكە بە ناوی “عەلی مورادی” كە بەندكراوە لە زیندانی میناب لە ڕۆژی 18ی خەزەڵوەرەوە بە هۆی ناڕەزایی بە پێڕانەگەیشتن بە دۆخی “ئەفشین سوهرابزادە” لە لایەن مەئمورانی زیندانەوە وێڕای لێدان و سووكایەتی، رەوانەی ژووری تاكەكەسی كراوە و لە ئێستادا بە بێ جلو بەرگی گەرم ‌و پێخەف لە بارودۆخێكی خراپدا دەژی‌و زیندانبانەكان تەنانەت خواردنیشی پێ نادەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.