شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / كولتوور / له‌دووره‌وه‌ بۆ ژنه‌کان ده‌ڕوانم / دڵـــی ڕۆژهــه‌ڵات

له‌دووره‌وه‌ بۆ ژنه‌کان ده‌ڕوانم / دڵـــی ڕۆژهــه‌ڵات

چیم بینی
نیشتمان وا له‌سه‌ر هه‌ور و
له‌ژێر پێی ئه‌واندا
باران ده‌بارێنێ،
زه‌وی پڕ ده‌کات له‌خۆی و نه‌ستی ئه‌وان و
ژێر پێیان ته‌ڕ ته‌ڕ ده‌کات
به‌فرمێسکی خۆی.

هه‌موو ته‌ڕی ئه‌وان
به‌ کزه‌بایه‌ك ده‌بێته‌
پارچه‌یه‌ك له‌ سه‌هۆڵ و
گه‌رمی ئه‌وان سارد ده‌کاته‌وه‌
و
ژنه‌کان ده‌کات به‌ پارچه‌یه‌ك له‌ میهر و
ده‌ریایه‌ك له‌ شه‌پۆل و
ئاسمانێکی نه‌وڕه‌س ئاسا
له‌داێک ده‌بێ.

له‌گه‌ڵ وه‌رینی په‌ڕه‌ی گوڵێكدا
خه‌می ئێمه‌ی ژنیش له‌ دایك ده‌بێ و
له‌گه‌ڵ فرمێسکی هه‌وردا
خه‌می منی ژن ئاساش
ده‌وه‌رێ.

له‌ تاریکی شه‌ودا
مۆمی ژنبوون و
که‌رۆژی رووناکیکشدا
گڵۆپی ژنبوون
داده‌گیرسێ.

دوای زریکه‌ی خه‌ڵوه‌تی ژنێ
له‌ باوه‌شی نه‌گریسدا
دوای فرمیشکی
هه‌واری پر ده‌کات له‌بۆن و
دڕك ون ده‌بێ و
هه‌ور داده‌کات له‌فرمێسکی خۆی تا نیشتمانی ژن بشواته‌وه‌.

ژن نانی خه‌مه و
به‌رگی هه‌ژاری ئه‌دگاری داپۆشیون و
سكپڕن به‌ئازار.

هۆ ژنه‌ ده‌م وشکه‌که‌
له‌پێش حه‌وا و ئاده‌م
به‌رگی ئازار و
خه‌م
دابنێ،
تا تێبگه‌ن
دوای ئه‌وان ڕه‌گه‌زی تۆ
چۆن پڕ بووه‌
له‌کوشتن،
ڕه‌گه‌زی تۆ چۆن پڕبووه‌
له‌شه‌نگال و کۆبانێ و هه‌ڵه‌بجه‌
چۆن ڕه‌نگیان کاڵ بۆته‌وه‌.

له‌ئاسمانی من و تۆدا
نه‌ره‌سه‌کان
پۆل پۆل ده‌وه‌رن به‌سه‌ر کێڵگه‌ی پڕ له‌بزمار ئاسا

بابەتی هاوپۆل

سنە.. رێگریی لە بەڕێوەچوونی كۆنسێرتی یەڵدا عەباسی دەكرێت

بڕیاربوو كچە هونەرمەندی كورد كە لەكوردانی پارێزگای خوراسان لە شاری سنە كۆنسێرتێك ساز بكات كە …