چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

پشتیوانی *كۆمەڵە” لە رۆژی جیهانی “كۆبانێ”

پاش تێپەڕ بوونی نزیك بە یەك مانگ و نیو لە بەرخۆدان و خۆڕاگری شاری كۆبانێ لە بەرانبەر هێرشی چەكدارانی داعش، داوا كرانە رۆژی یەكی مانگی نوامبر بەرانبەر بە 10ی مانگی خەزەڵوەر وەكوو رۆژی جیهانی “كۆبانێ” ناودێر بكرێت.

لەم پەیوەندەدا *كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان* راگەیەندراوێكی دەربڕیوە و هاوخەباتی خۆی لەگەڵ خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ دەربڕیوە و داوای بەهێزتر كردنی پتشوانی جیهانی بۆ ئەو مقاومەتە مەزنە دەكات.
دەقی راگەیەندراوەكەی *كۆمەڵە* بەم چەشنەیە:

راگەیاندنی کۆمەڵە
له رۆژ جیهانی کوبانی هاوخەباتی جەماوەری کۆمەڵانی گەلی کوردستان و پشتیوانی جیهانی بۆ کوبانی به هیزتر بکەین
جەماوەری خەڵکی کوردستان
له دریژەی هاوخەباتی و پشتیوانی له خۆراگری و مەقاومەتی ژنان و پیاوانی شاری قارەمانی کوبانی، به بانگەوازی هەزاران کەسایەتی ئاکادمی، سیاسی و کۆمەڵایەتی سبەینێ یەکی نوامبر به رۆژی جێهانی کوبانی دیاریکراوە. لەم رۆژه له سەدان شاری گەورە و بچوکی سەراسەری جیهان بۆ پشتیۆانی له کوبانی کۆر و کۆبونەوە و رێپێوانی جەماوەری به رێوە دەچێ.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وێرای پشتیۆانی بۆ ئەم بانگەوازە و رۆژی جیهانی کوبانی، داوا له کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات که جارێکی تر و ئەمجارە هاوکات له گەڵ زۆربەی وڵاتانی جیهان، پشتیوانی و هاوخەباتی خۆیان نیشان بدەن.
سەرکەرتنی کوبانی، سەرکەوتنی قۆناخێکی گرینگی خەباتی رزگاریخۆازی کوردستانه له هەمو پارچەکانی کوردستان له رۆژهەڵاتی ناوەراست. گەلی کوردستان و بزووتنەوە ڕەواکەی لە هەمو کات زیاتر پێشەنگی خەباتی ئازادیخۆازی و ئینسانی و بەرابەریخۆازە.
با له رۆژی جیهانی کوبانی، و بۆ پشتیۆانی له خۆراگری ژنانی قارەمانی کوبانی و مەقاومەتی ئەم شارە به ناوبانگە، له سەراسەری جیهان هاواری له مێژینەی گەلی چەوساوەی کوردستان له گەرووی میلیونها ئیسنانی ئازایخۆاز بیتەدەر و گەلی کورد نیشانی بدات که شیاوی ژیانێکی سەربەست، سەربەخۆ و ئینسانی و بەرابەرە.
هەزاران سڵاو له قارەمانانی خۆراگری کوبانی
هەزاران سڵاو له گیانبەختکردوانی کوبانی
پتەوتر بێت یەکریزی و هاوخەباتی گەلی کورد.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٣١/١٠/٢٠١٤

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.