چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

نۆروێژ سەرباز رەوانەی هەولێر و بەغدا دەكات و كابرایەكی ئەمریكایش پارەی داوەتە داعش

حكومەتی نۆرویژ رایگەیاند بە مەبەستی پشتگیریكردن و مەشقپێكردنی سپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی باشووری كوردستان كە چەندین مانگە دژی چەكدارانی داعش شەڕ دەكەن، نزیكەی 120 سەرباز رەوانەی هەولێر و بەغدا دەكات.

ئیرنا سولبرگ، سەرۆك وەزیرانی نۆرویژ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەربازانی وڵاتەكەی لەگەڵ سپای عێراق بەشداری شەڕەكە ناكەن، بەڵكو كاریان تەنیا مەشق پێكردنە.

هاوكات ئاینی ئاریكسن سوریدی، وەزیری بەرگریی نۆرویژ وتی لە كۆی 120 سەربازی نەرویژی كە بۆ پشتگیریكردن و پێشكەشكردنی راوێژی سەربازی تەنها 60 سەرباز دەنێردرێنە عێراق، نیوەكەی دیكەیان روو لە شاری هەولێر دەكەن، بڵاوكردنەوەی ئەو تەنیا بۆ ساڵێكە، بەڵام دەكرێت ماوەكە درێژ بكرێتەوە. بەڵام تا ئێستا كاتی گەیشتنی ئەم هێزانەی نۆرویژ بۆ عێراق و هەولێر نەزانراوە،

لە لایەكی دیكەوە، پیاوێكی ئەمریكای دانی بەوەداناوە كە یارمەتی ماڵی داعشی داوە، ئەوەش لە ئەمریكا بە تاوان دەناسرێت، كە سزاكەی دەگاتە 15 ساڵ زیندان و 250 هەزار دۆلار جەریمە.

نووسینگەی لێكۆلینەوەی پۆلیسی ئەمریكا FBI رایگەیاند كە دۆناڵد رای مۆرگان ، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لە فڕۆكەخانەی نیویۆرك گیرا ، چونكە سكاڵای هەبوونی چەكی لەسەر بووە . دوای لێكۆلینەوە لەگەڵ كردنیشی دەركەوتووە كە پێشتر سەفەری دەرەوەی كردووە بە مەبەستی پەیوەندیكردن بە رێكخراوی داعشەوە لە سووریە .

هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە دۆناڵد رای مۆرگان ، بەلانیكەم جارێك لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ هەوڵیداوە لە لوبنانەوە بچێتە سووریە، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە داعشەوە بكات ، بەڵام هەوڵەكەی سەری نەگرتووە .

FBI توویتێكی دۆناڵد رای مۆرگانی دۆزیوەتەوە كە تێیدا نووسیویەتی ” كوشتنی دووژمنەكانمان و سەربڕینیان كارێكی ئاساییە “. دادگا لە 18ی رەشەمەی ئەمساڵ، حوكمی كۆتایی لەسەر دۆناڵد رای مۆرگان دەدات .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.