بۆشایی رەگەزیی لە ئێران بەرینتر دەبێتەوە

ریزبەندی دۆخی بەرابەری ژن و پیاو لە جیهاندا لە نێو 142 وڵاتدا، وڵاتانی سكاندیناوی لە پێشەوەی هەموو ولاتاندان و ئێران لەوبارەوە لە كۆتاییەكانی ریزبەندیەكاندا.

بە پێی راپۆرتی ساڵانەی “كۆمەڵەی جیهانیی ئابووری”, پێوەری ساڵانەی بۆشایی رەگەزیی جیهان، كە لە ماوەی رۆژانی رابردوو بڵاو كراوەتەوە، باس لە دۆخی بەرابەری ژنان و پیاوان لە 142 وڵاتی جیهان دەكات و ئێران لە پلەی 137ی جیهاندایە.

ئەو دۆخە تایبەتە بە سالی 2014ی زایینی و بە پێی راپۆرتەكەی “كۆمەڵەی جیهانیی ئابوری” ئێران تەنیا لە پێش وڵاتانێكی وەكوو: مالی، سوریە، چاد، پاكستان و یەمن دایە و لە پلەی 137 دایە. ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ئێران لە ساڵی 2013ی زایینی لە نێو 136 ولاتی جیهان لە پلەی 130 دا بوو.

لە راستیدا لە ساڵی 2006ی زایینیەوە كە تا ئێستا ئەم پێوەرە لە لایەن كۆمەڵەكەوە بڵاو دەبێتەوە، بۆشایی رەگەزیی لە ئێران بەرینتر بووەتەوە و ئەو وڵاتە بەردەوام لە كۆتایی بیزبەندیەكەدا جێگای گرتووە و ئەمە باس لەوە دەكات كە ئێران كە رۆژهەڵاتی كوردستانیش لە سەر نەقشەی ئەو وڵاتەدایە، یەكێك لە خراپترین وڵاتانێكە كە رێز لە ژنان دەگرێت و بەردەوام ژنان لە بواری یەكسانی رەگەزێ، ئابووری و نەتەوایەتی و زۆرجاریش ئایینی و مەزهەبیەوە دەچەوسێنەوە و لە دۆخێكی تا رادەیەك نالەباردا دەژین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.