چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / هاوڵاتیەكی “سنە”یی بە تۆمەتی سیاسی زیندانی بەسەردا سەپا

هاوڵاتیەكی “سنە”یی بە تۆمەتی سیاسی زیندانی بەسەردا سەپا

هاوڵاتیەكی خەڵكی ئاواییەكی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی سیاسی حوكمی زیندانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی كەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی، “تەیب خودایار” خەڵكی ئاوایی ئەوێهەنگی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، لەلایەن دادگای كۆماری ئیسلامی لە شارەكە 13 مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.

تەیب خودایار لە لقی دووی دادگای كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، بە تۆمەتی “هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە نەیارەكانی دژ بە رژیم”، بە ١٣ مانگ زیندانی تەعزیری مەحكووم كرا.

بابەتی هاوپۆل

چوار چالاکی ئەدەبی لە بۆکان دەستگیر کران

هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.