ئەبووبەكر بەغدادی لە كوشتن نزیك بووەتەوە

ئاژانسی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی عیراق هەواڵی گەمارۆدان و گیرخواردنی ئەبوبەكر بەغدادی، خەلیفەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) رادەگەیەنێت و دەڵێت، ئەگەری كوشتنی بەغدادی زۆر نزیك بۆتەوە.

راپۆرتێكی دەزگای هەواڵگری عیراق ئەوەدەخاتەڕوو، بەغدادی ناتوانێت بەئازادی بسوڕێتەوە لەسەرجەم ئەو ناوچانەی ژێر كۆنترۆڵی داعش، بۆیە بەناچاریی لە شوێنێكی پارێزراودا خۆی حەشارداوە و كەسێكی هاوشێوەی خۆی بۆ سەرلێشوان و كەسێكی هاوشێوەی دیكەشی بۆ حاڵەتی كتوپڕ دروستكردووە.

بەرپرسێكی ئەمنی عیراق بە وای نیوزی راگەیاندووە كە، “ئەبوبەكر بەغدادی لە ناوچەی بەععاج، خۆرئاوای موسڵ گیری خواردووە و پەیوەندیی پچڕاوە لەگەڵ سەركردە باڵاكانی دیكەی داعش، ئەوەیش بەهۆی كوژرانی زۆر لەو سەركردانە لەشەڕەكانی چەند رۆژی رابردوو”.

بەرپرسە ئەمنیەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت ئەوەشی خستەڕوو، “بەهۆی ئەوەی كە پێشتر دەستگیركراوە، زانیاری زۆر ورد لەسەر بەغدادی لەسەر پەنجەمۆر و دەنگ و رەنگی چاوو جۆری خوێن و شیكاری DNA لەلایەن دەزگا پەیوەندیدرەكان هەیە”.

ناوچەی بەععاج، سەر بەپارێزگای نەینەوایە و دەكەوێتە باشوری قەزای شنگال لەناوچەیەكی سنوری نێوان عیراق و سوریە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، شەوی رابردوو هەواڵێك سەبارەت بە بریندار بوونی ئەبوبەكر بەغداد بڵاو كرایەوە و باس لەوە كرابوو كە ناوبراو بە هۆی هێرشەكانی ئەم دواییانە بۆ سەر گرووپی داعش بریندار بووە و لە دۆخێكی شپرزەدا دەژیت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.