پێنج شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2020
ماڵەوە / کوردستان / كۆبوونەوەی ناڕەزایی كارمەندانی ژینگەی ئیلام

كۆبوونەوەی ناڕەزایی كارمەندانی ژینگەی ئیلام

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، رۆژی یەكشەممە 4ی مانگی رەزبەر كۆمەڵێكی بەرچاو لە كارمەندانی ژینگەی پارێزگای ئیلام لە ناڕەزایی بە دەركردنەكان لەم رێكخراوەیە لە بەردەم مەجلیسی كۆماری ئیسلامی لە شاری تاران كۆبوونەوە.

بە وتەی بەشێك لە ناڕازییانی ژینگەی پارێزگای ئیلام، كە بە بێ هیچ بیانوویەك ئەوانیان لەسەر كار دەركردووە، هیچ وەڵامێكیان بۆ ئەو كارمەندانە نیە و هۆكاری سەرەكی ئەم كردەوەیە رانەگەیەندراوە.

شایانی باسە، تا ئێستا ژمارەیەك لە كارمەندان و خزمەتگوزارانی دام و دەزگاكانی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگا جیا جیاكان لەوانە دەركردنی 300 كارمەندی زانكۆی زانستی پیزشكی كوردستان لە شاری سنە بڵاو كراوەتەوە، بەڵام ناوەندە پەیوەندیدارەكان لەوبارەوە هیچ هەڵوێستێكی جیدییان نەبووە.

بابەتی هاوپۆل

افزایش شمار مبتلایان به کرونا در استان کردستان بسیار نگران کننده و خطرناک است

آمار مبتلایان بە ویروس کرونا در استان کردستان در حال افزایش است و این حالی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.